▪  چەند لایەنێکی سیاسی دادگاکانی عیراق بەڕێوەدەبن

جبار عبداللە

هەبوونی دادگایێکی دادپەروەر نیشانەیەکی ڕوونە بۆ ئارامی و سەقامگیری بۆهەر وڵاتێک، ئەگەر هاتوو وڵات لەدۆخی ناوخۆیی و دەرکیدا بەرەو ئاڵۆزی ڕۆشت ڕاستەوخۆ کاریگەری لاوازبوونی دادگاکان دەردەکەوێت، عیراق لەحاڵی ئیستادا یەکێکە لەو جۆرە وڵاتانەی کەئاستی لاوازی دادگاکان بوونەتە هۆکاری پشێویی و ئاڵۆزیەکان چ لەئاستی ناوخۆیی و چ لەئاستی وڵاتانی دەرەکی، کاریگەری بڕیارە یەک لەدوایەکەکان لەدادگای فەرمی عیراقی بۆتە هۆکاری سەرهەڵدانی شەڕێکی سارد لەنێوان پێکهاتەکان بۆ نموونە ئەو بڕیارە فاشیلەی کەدژی پێکهاتەکاندرا بەکەمکردنەوەی کورسیەکانیان لەپەڕڵەمانی کوردستان پێکهاتەکانی توڕە کردوو لەدژی بەیانامەیان دەرکردوو ڕازینین ئەو بڕیارە جێگای خۆی بپێکێت، ئیستا لەنێو عیراقدا بەجۆرێک بڕیار دەدرێن کەمۆرکی تایفی و مەزهەبیان پێوەدیارە وەک بڵێین لەسەردەمی جەهالەت و دیکتاتۆریەت ژیان بکەین، ئەو بڕیارانە ڕاستەوخۆ کاریگەریان دەبێت بەسەر هەموو جومگەکانی ژیان وەڵات بەرەو داتەپین و قەیرانی گەورە دەبات، دەسهەڵاتی یەکەمی بەڕێوەبردنی حکومەت و وڵات لەدەست شیعەکاندایە کەموتەئسرن بەحکمایەتی ئێران بۆیە دەکرێ بڵێین ئێران بڕیاربەدەستە و دەستێکی باڵای هەیە لەدانانی ئەو نەخشەو پیلانانەی کەئیستا بەرۆکی ئەو وڵاتەیان گرتووە، تەبعەن ئەو دۆخە سەختەی لەعیراق دەگوزرێ لەبەرژەوەندی هەموو لایەک بێت لەبەرژەوەندی گەلی عیراقدانیە، دەستێوەدانەکانی ئێران لەعیراق چەند ڕەهەندێکی سیاسی و سەربازی لەپشتە کەزۆر سەرکەوتوانە توانی سەرکەوتووبێت لەدوورخستنەوەی ئاڵۆزیەکان لەناو ئێران و گواستنەوەیان بۆناو خاکی عیراق، ئێران دەیەوێت حکومەتی عیراق لەدژی کورد و هێزەکانی ئەمریکا هانبدات بەدەرکردنی ئەو بڕیارانەی کەڕۆژانە لەدادگای ئەو وڵاتەدا دەردەکرێن لەدژی کورد و ئەمریکا، ئەمانجی ئەمەش ڕوونە کەلەبەرژەوەندی ئێرانە بۆ دورخستنەوەی ئاڵۆزیەکان لەئێرانەوە بۆسەر خاکی عیراق و خۆڕێکخستنەوەو مەشغوڵکردنی ئەمریکا بەو وڵاتەوە، ڕۆژانە دەیان ملیۆن دۆلار لەحساب بانکیەکانی عیراق دەدرێ بەکۆمەڵێک میلیشیای چەکداری سەر بەئێران دادگاکان خۆیان لێ بێدەنگ کردووەو ناتوانن لەدژی بوەستنەوە، بەڵام بۆ کورد هەر ڕۆژەو بڕیارێکی بێ بنەما و دوور لەدەستوری ئەو وڵاتە دەردەکەن ، لەگەڵ بەردەوامبونی ئەو جۆرە سیاسەتە دوورنیە شەڕێکی تایفی و مەزهەبی سەرهەڵبدات و جارێکی تر پێویست بکرێت ئەو وڵاتە هەڵبوەشێتەوەو بناغەیەکی تری بۆ پێشنیار بکرێتەوە

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.