▪  بۆچی پەروەردەی ئەرێنی گرنگە لە سەردەمی ئەمڕۆ؟

بۆچی پەروەردەی ئەرێنی گرنگە لە سەردەمی ئەمڕۆ؟
Why is positive parenting important?
پەروەردەی ئەرێنی چیە樂!؟
پەروەردەی ئەرێنی ڕێبازێکە بۆ پەروەردە کە سوود لە جەختکردنەوەی دەروونناسی ئەرێنی لەسەر خاڵە بەهێزەکانی تاک و پاڵنەرە کەسییەکان وەردەگرێت بۆ پێشخستنی فێربوون. بە پێچەوانەی ڕێبازە تەقلیدییەکانی دایباب، قوتابخانە…
مامۆستایانی قوتابخانە ئەرێنی ئەو تەکنیکانە بەکاردەهێنن کە گرنگی بە خۆشگوزەرانی  قوتابی دەدەن…
بۆچی گرنکە هاوکاربین لەوەی کە منداڵ خۆی بێت؟
هەڵبەتە،ناکرێ وا بهزرین کە منداڵێکی تەمەن (۳) ساڵ وەک مرۆڤێکی (۳٠) ساڵە هەڵسوکەوت بکات یان بهزرێت چونکە چێژ لە قۆناغەکانی ژیانی نابینێت …
سایکۆلۆژیای ڕەفتارکردنی منداڵ چۆنە؟!
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی منداڵ ئەوەیە لە ڕووی دەروونیەوە ئەو کاتە هەست بە ئارامی دەکات کە لە ڕۆژەکەیدا شتێکی نوێ تاقی بکاتەوە جا ڕەفتار بێت ،قسەکردن بێت یان شوێن بێت،یان خواردنی پسکیتێکی تایبەت بێت !
زۆرێک لە منداڵان ئارەزووی شکانی گلاس یان شتی شوشە دەکەن بۆ ئەوەی ببینن دوای شکان چی بەسەر پارچەکانی دا دێت !دەیانەوێ برژێنن بۆ ئەوەی شێوە و قەبارەکە ببینن !
ئارەزووی خۆلەشوێن دانانی گەورەکان دەکەن ،جلەکانیان پیس دەکەن ،یاری نۆێ و هەندێک جار مەترسیدار تاقی دەکەنەوە،ئارەزووی یاری گڵ و خۆڵاوی دەکەن ،هەندێک جار لە ناکاو حەزی هاوارکردنیان هەیەکە بۆ بەتاڵبوونەوەیان لە سترێسی دەروونی گرنگە،هەندێک جارلاساری دەکەن وەک جۆرێک لە خۆسەلماندن بۆ ئەوەی باوەڕ بە گەورەکان بهێنن کە ئەوانیش هەن ..!
هەموو ئەوانەی لە سەرەوە باسکران زۆر ئاساییە و منداڵێکی دەرووندروستە ،بەڵام پێویستە ژینگەی دەروونی و کۆمەڵایەتی بۆ بڕەخسێندرێت ،ناکرێ بە ڕشتنی گڵاسێک ئاو هەرەشە و لێدان و سزای بۆ بەکاربهێنیت وەک ئامرازێکی چارەسەر ،بەڵکو هاوکار بوون و گوێ گرتن لێی باشترین چارەسەرە،چونکە  دەکرێ پێشبینی ئەم جۆرە حاڵەتانەبکرێ لە قۆناغی منداڵیدا گرنگ نەیشکێنیت نەیڕووخێنیت لە ناو خەڵک هەستی خۆ بە کەم زانی بۆ دروست نەکەیت.
لێرەوە یەک خاڵ جێگای تیشک خستنەسەرە !
پێویستە کەناڵە نافەرمیەکان (دایباب …هتد) وکەناڵە فەرمیەکان (قوتابخانە …هتد)هاوڕێی ئەم تەمەنە بن لە ڕووی سایکۆلۆژییەوە ،وە ئارام بن لەگەڵیاندا چونکەزۆرگرنگە بەرپرسیارانە هەڵسوکەوت بکەین لەگەڵ ئەم تەمەن و قۆناغە بۆ ئەوەی ناسنامەی کەسایەتیان شێواو و ون نەبێت ..
بە هیوای دەرووندروستی بۆ هەموو لایەک.


ئەڤین عبدالرحمن
مامۆستای زانکۆ
ڕاهێنەری نێودەوڵەتی بواری گەشەپێدانی مرۆیی

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.