▪  لەنێوان ئێران و ئەمریکا عیراق کامیان هەڵدەبژێرێت!

جبار عبداللە مهاجیر

دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس لەلایەن هێزە هاوپەیمانەکانەوە بناغەیەکی نوێی حوکمڕانی لەعیراق دەستیپێکردوو کەگۆڕانکاریێکی گەورەبوو لەناوچەکەدا، ئەو گۆڕانکاریە کاریگەری گەورەی هەبوو بەسەر تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دوابەدوای هەڵبژاردن و وەرگرتنی دەسهەڵات لەلایەن شیعەکانی عیراق کەزۆرینەی دانیشتوانی عیراق پێکدەهێنن ئێران لەوکاتەوە بەڕێگایێکی نهێنی دوور لەچاوی وڵاتە هاوپەیمانەکان بەتایبەتی ئەمریکا ڕۆڵی خۆی سەپاند، ئیستا عیراق لەنێوان دووبەرداش دایە تاکو ئیستا نەیتوانیوە ڕێگایێک هەڵبژێرێت کەڕەنگدانەوەی هەبێت بەسەر حکومەتی عیراق و هاونشتیمانیان لەعیراق، ئەوەی ڕاستی بێت ناکۆکی نێوماڵی شیعەکان بووە تاکو ئیستا حکومەتی عیراق نەیتوانیوە بڕیار لەوبارەوە بدات، پێویستە لەنێوان سەرکردە شیعەکان کۆدەنگیەک هەبێت بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو کێشەیە، ئایا عیراق ئێران هەڵدەبژێرێت یاخود ئەمریکا؟
قوڕس نیە وەڵامی ئەو پرسیارە چونکە هەڵبژاردنی هەریەکێک لەمانە عیراق بەرەو دۆخێکی خراپ دەبات و لەهەندێ حاڵەت دەکرێ بڵێین کاریگەری گەورە دەخاتە سەر دەستوری وڵات و بەئەگەرێکی زۆر حکومەتی عیراق بەرەو هەڵوەشانەوەو لێکترازانی سیاسی و خراپ بوونی باری ئابووری هەنگاو دەنێت، ئەگەر عیراق بەکۆدەنگیش بێت ئەمریکای هەڵبژارد چی ڕوودەدات؟ تەبعەن بەشێکی زۆری هێزە میلشیاکانی عیراق سەربەئێرانن واتا بەبڕیاری ئێران تەسەڕوف دەکەن و ناچنە ژێرباری بڕیاری حکومەتی عیراق بۆیە دەکرێ وەکو پێشبینیکردن بڵێین باردۆخی نێوخۆی عیراق بەرەو ئاڵۆزیێکی گەورە دەچێت و دوورنیە نێوماڵی شیعە شەڕێکی ناوخۆیی بەخۆیەوەببینێت، لەئیستادا ئەوەی ئێران بەدوژمنی خۆی دەزانێت ئەمریکایە بۆیە ئێران لەهەوڵەکانی بەردەوام دەبێت بۆ ڕازیکردنی شیعەکانی عیراق کەدژایەتی ئەمریکابکەن نەک بیکەن بەدۆستی خۆیان بۆئەوەی دوژمنەکەی لەخۆی دووربخاتەوە، ئەمریکاش نایەوێت حکومەتی عیراق بەتەواوی بکەوێتە ژێر هەژموونی ئێران بۆئەوەی دەسهەڵاتەکانی لەڕۆژهەڵاتی ناوین بەرەو لاوازبوون نەچێت و بەباڵادەست لەناوچەکەدا بمێنێتەوە، هەڵبژاردنی ئێران و پچڕاندنی پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئەمریکا بەمانای سەرهەڵدانی قەیرانێکی قوڵی ئابوری دێت لە عیراق کەهاوشێوەی ئێران ئابلوقەبدرێت، ئەمریکا ئەو کات دەتوانێت حصارێکی گەورەی ئابوری و بانکی و بازرگانی بخاتە سەر عیراق و ئەو پەیوەندیە بازرگانیەی کەعیراق هەیەتی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا بپچڕێنێت بەتایبەتی لەفرۆشتنی نەوت و گاز بەوڵاتانی جیهانی، ئەوەی لەسەر عیراق پێویستە بەسیاسەتێکی گشگیر و تۆکمە مامەڵە بکات لەگەڵ هەردوولادا پەیوەندیەکان بەتەوازنی ڕابگرێت بۆئەوەی بڵانصی هێزی خۆی لەدەست نەدات و بەهێزەوە بمینێتەوەو بەردەوامبێت لەدروستکردنی پەیوەندیەکانی لەبواری عەسکەری و بازرگانی و ئابوری لەگەڵ وڵاتانی زلهێز

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.