▪  سەركەوتنی دیپلۆماسی مەسروور بارزانی،سەرۆكی حكوومەتی كوردستان


رێبوار حەمەلاو شوانی


ئەو سەركەوتنە دیپلۆماسی و گۆرانكارییانەی و هەروەها گفتوگۆی ڕاشكاوی جۆبایدن سەرۆككۆماری ئەمەریكا و ئانتۆنی بلینكن ،وەزیری دەرەوەی وخستەڕووی هەموو دۆسییە تایبەت بەهەرێمی كوردستان و خستەرووی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی بەتایبەت لە پرسی شایستەداراییەكانی هەرێمی كوردستان و هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان و چارەسەری ڕیشەیی بۆ سەركەوتنی دیپلۆماسی و ئەو سەردانە مێژوویە مەسروور بارزانی ،سەرۆكی حكوومەتی كوردستان دەگەڕێتەوە و ئەمڕۆ خەڵكی كوردستان بەرهەمەكەی دەبینن و رەوشە رۆژ بەرۆژ بەرەو باشتر دەرەوات .
نەوت و چارەسەركردنی گرفتی یەكجارەكیی مووچە، لەبەرئەوە هەموو ئەوانە بەرهەمی ئەو سەردانەن كە ئێستا خەڵكی كوردستان لە دۆخێكی باشتردان.“
پاش بانگهێشت و سەردانە سەركەوتووانەكەی مەسروور بارزانی ، سەرۆكی حكوومەتی كوردستان لە رۆژی 24ی شووباتی 2024 ، بۆ كۆشكی سپی ودیدار و سازادانی چەندین كۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی و راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكاو كۆنگرێسمانانی پارتی كۆماری و دیموكرات ،نەك هەر هەڕەشە و پیلانگێرییەكان هەندێك لایەن دژ بە هەرێمی كوردستان و مافەرەواكانی نەك هەر شكستی خوارد وپووچەڵكرایەوە ،بەڵكو بەخێرایی كاریگەرییەكانی ئەو سەركەوتنە دیپلۆماسیی بە تێشكاندنی گەمارۆ داراییەكان و هەنگاوەكانی دواتری دەركەوتن.
ئێستا ئیتر نەك هەر بۆ وڵاتانی ناوچەكە بەڵكو بۆ هەموو ئەوروپا و بەتایبەتی ئەمەریكاش زۆر لە ئامانجەكانی كورد بۆ ئاشتی و سەقامگیری و چارەسەری كێشەكانی بە ڕێگەی لۆژیك و دیپلۆماسی تێگەیشتوون ، هەر ئەوەشە كە رۆژ بە رۆژ زیاتر متمانە وسەنگ و پێگەی هەرێمی كوردستان سەرەرای هەموو ئەو قەیرانە دەستكرد و ئاستەنگانەی لە رووی سیاسی و ئابوورییەوە لەبەردەمی دروست دەكرێن بەهێزتر دەبن ، هەر ئەوەش بوو كە پیش سەردانی محەمەد شیاع سوودانی ،سەرۆكوەزیرانی عێراقی فیدراڵ ، مەسروور بارزانی ، سەرۆكی حكوومەتی كوردستان ،دروستكردنی نەخشەڕێگەی چارەسەری كێشەكان، سەردانی ئەمەریكای كرد و لە كۆشكی سپی و وەزارەتی دەرەوە و كۆنگرێسی ئەمەریكا نەخشەڕێگەی چارەسەری خستەڕوو، بۆیە ئەوەی ئێستا و پاش سەردانی سەرۆكوەزیران و شاندنی عێراق بۆ واشنتۆن دەبینرێت ، كاركردن و گفتۆگۆیە لە سەر ئەو نەخشەڕێگایەی سەرۆكی حكوومەتی كوردستان .
دەتوانین بڵێن كە ، سەردانی مەسروور بارزانی ،سەرۆكی حكوومەتی كوردستان بۆ وڵاتەیەكگرتوەكانی ئەمەریكا ، نەك هەر سەردانێكی بایەخدار و گرنگ و پڕ دەستكەوت بوو ، چونكە لە ساتە وەختێك دابوو كە هەرێمی كوردستان لە ژێر هێرش و پەڵاماردانی مووشەكی و درۆنی تاران و بەغدا و گەمارۆی سەختی دارایی و ئابووری دا بوو ـ هەر ئەوەش بوو لە پێناو دۆزینەوەی چارەسەری لە نێوان گرفتەكانی نێوان هەولێر و بەغدا ، زەروورەتێكی مێژوویی بوو لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەمەریكا چونكە واشنتۆن وەك هاوبەش و هاوپەیمانێكی ستراتیژییە لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە زۆر بواری گرنگ و ستراتیژی وهەر ئەوەشە كە رۆڵ و گرنگی هەیە بۆ چارەسەری پرسە گرنگەكان و یەكڵانكردنەوەی گرفتەكانی نێوان هەولێر و بەغدا .
ئەمەریكا لە كاتی پرۆسەی رزگاركردنی عێراق هاوكاری كوردستان و عێراق بووه،‌ بۆیە وەرگرتنی بۆچوونی ئەمەریكا لەو روانگەوە‌ بۆ چارەسەری پرسە گرنگەكانی وەك مووچە و بودجە و پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان و ڕێگریكردن لە دەستوەردان لەكاروباری هەرێمی كوردستان و پارێزگاریكردن لە قەوارەی یاسایی و دەستووری هەرێمی كوردستان .
بۆیە، باسكردنی جۆبایدن و پێداگری كۆشكی سپی و رژدبوونی ئەمەریكا بۆ پشتیوانیكردنی هەرێمی كوردستان بۆ مافەرەواكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراقی فیدراڵ ، كاریگەری و سەركەوتنی بەرچاوی دیپلۆماسی مەسروور بارزانی ، سەرۆكی حكوومەتی كوردستانە ،بەتایبەتی كاركردن و پشتیوانی كۆشكی سپی بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان كە چەندین ساڵە كێشە و ئاستەنگی بەردەمیان دروست دەكرێت ، ئەوەش ئاماژەیەكی گرنگە بۆ سەنگ و پێگەی هەرێمی كوردستان وەك ژەمارەیەكی گەورە ، بەتایبەتی كە هەرێمی كوردستان جێگەی سەرنج و بایەخی ئەمەریكایە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ عێراقی فیدڕاڵدا ، چونكە لە ڕوانگەی ئەمەریكا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە وەك قەوارە و هەرێمی گرنگ و جیاواز مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت و حیسابی بۆ دەكرێت .
بۆیە،ئەمەریكا و پەیوەندییەكانی نەك هەر لە سەر بنەمایەكی گرنگ و هاوبەشیەكی ستراتیژییە ، لە هەمانكاتیشدا بە هیچ شێوەیەك دەستبەرداری ئەو هاوبەشیانە نابێت كە لەماوەی 32 ساڵی رابردوو بەتایبەتی لە ساڵی 2003 و ئینجا شەڕی تیرۆریستانی داعش لە ساڵی 2014 ، پشتیوانییە بەردەوامەكانی لە رووی سەربازی و سیاسی و ئابوری ئاماژەیەكی گرنگن بۆ ئەو پەیوەندییە بەهێزانەی هەولێر و واشنتۆن .
بۆیە، دەتوانین بڵێن كە ، ئەوە سەركەوتنە دیپلۆماسیەی هەرێمی كوردستان ، بە سەرۆكایەتیی مەسروور بارزانی ،سەرۆكی حكوومەتی كوردستان ، هەموو ئەو خەونە نەزۆكانەی كە لە دەرەوە و ناۆخۆ چاوەروانی شكستهێنان بە قەوارەی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی كوردستان بوو هێنا ، بەتایبەت ئەو گروپ و میلیشا لە یاسادەرچووەكان و بەكارهێنانی دادگە و ئۆرگانەكانی تر وەك كارتێك لە دژی هەرێمی كوردستان ، كە هەموویی بۆ ئەوە سەركەوتنە دیپلۆماسیەی سەرۆكی حكوومەتی ‌ هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە كە بەخۆراگری و لۆژیك و دیپلۆماسی وردبینانەو ژیرانە خەڵكی كوردستان و قەوارەكەی گەیاندە كەناڕی سەقامگیری و دڵنیایی.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.