▪  ململانێی نێوان ئیسرائیل وئێران گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە

گەرمیان صلاح الدین

ململانێی نێوان ئیسرائیل وئێران گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە لە شەڕی ڕاگەیاندنی تەمەن 45 ساڵە بۆ تێۆری ڕووبەروو بوونەوەی راستەوخۆی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا ئەمەش دوایی هێرشەکەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل لە تۆڵەی ئەو هێرشەی لە دیمەشق ئیسرائیل کردیە سەر باڵوێزخانەی ئێران کە خـــــــــــــاڵی وەرچەرخانی گرنگە بۆ ناوچەکە بەگشتی گۆڕینی هاوکێشەکانە تیادا لەڕووی ئابووری و سیاسی و بەرگری سەربازیەوە ، راستە ئۆپراسیۆنی مووشەک و درۆنەکانی سوپای پاسداران وەکو ستراتیژیەتی بووەوە کارتێکی سووتاو بە هۆی هاوکێشەی بەرگریکارانەی بەرەی ڕانەگەیاندراوی بەرامبەر لە ووڵاتانی عەرەبی تەنها ئوردن و خاوەنشکۆ عەبدوڵا بن حسین بەئاشکرا ڕایگەیاند کە ڕێ بە تێپەرینی مووشەک و درۆن نادات بە ئاسمانی ووڵاتەکەیدا ، ئەمەش بۆ هاوسۆزی نییە بەتەنها بۆ پاراستنی ئیسرائیل یان پارێزەری ئارامی ناوچەکە بەڵکو ئوردن تەواو هاتە ناو شەڕەکەوە کە زانیاری تەواوی هەیە لەسەر بەیاننامەیەکی حزبوڵای عێراقیدا هاتووە ( کە تەواو کەل وپەل و چەکی دوازدە هەزار لە برایانیان لە ئوردن ئامادە کردووە )بە ئامانجی بەکارهێنانی خاکی ئوردن بۆ گواستنەوەی هێز بەرەو ئیسرائیل ، لێرەدا شاعبدوڵای ئوردن بۆ بەرگری لەمانەوەی خاکی خۆیان و تاکو نەبێتە مەیدانێکی نوێی شەڕەکانی ئێران لە ناوچەکەدا ..،بە هاوکاری فەرەنسا و ئەمریکا لەگەڵ ئیسرائیل زیاتر لە 300 مووشەک و درۆنی ئێرانی رێگریان لێ کراو تێکیان شکاندن ئەمە گۆڕانکاری یەکەم بوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا کە هێز و هەڕەشەی مووشەکی و درۆنەکانی ئێرانی شکێنرا چونکە هیج زیانی ستراتیژی و مرۆیی نەبوو بە تەواوی کە هەندێک شرۆڤەکار بە گومانەوە دەڕواننە ئەو کردارەیەی ئێران ..
کە لەراستیدا تەنها لاوازی پلان و دووا کەتوویی خودی تکنۆلۆژیایی سەربازی ئێران زیاتر نییە کە بەتەواوی لە ئاسمان هێرشەکانی مووشەک و درۆن لغاو کراوە بەرێژەیەکی زۆر باڵا لە داهتوشدا هەر ئۆپراسێۆنێکی هاوشێوە بکات بێ ئەنجام دەبێت …
بۆ تێگەیشتن لە دۆخی هەنوکەیی و پێش وەڵامدانەوەی ئیسرائیل پێویستە تێبگەین لە سنوری ئێران و سنوری دەسەڵاتی ئێران لە ناوچەکەدا کە لە ڕووی هزریەوە ئێران ئەو ووڵاتەی سەر نەخشە نییە سنوردار بێت بەڵکو وەکو خۆیان دەڵێن شۆرشێکی عەقیدین و دەوڵەت نین سنوریان دیاربێت و ئەم تیۆرەش سنوور ناناسێت ، بۆیە ئێران ئەو واقیعەی سەر نەخشە نیە و حەقیقەتێکی بەرفراوانتری سەر زەویە کە جودایە لە ڕووی توانا و هێزەوە لەوەی کە هەیە ، کە خاسیەتی دووەم هاوکێشەی سەراتیژیەتی ئێران دەگۆڕێت بژاردەی هێرشەکانی جۆری دیکە بێت بە هۆی باڵا دەستی و دەسترۆیشتووی فراوانی لە ناوچەکەدا بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر ئێران لەسەر نەخشە بریتیە لە :

🔸لە ڕۆژهەڵاتەوە دراوسێی هەریەک لە پاکستان و ئەفغان و تورکومانستانە لە باکوریش ئەزربێجان و ئەرمینیا و تورکیا لە ڕۆژئاواشدا عێراق و کـەنداو و لە باشووریش دەریایی عومان و عەرەبە .. بەڵام بە کارەیی دراوسێکانی زیاترە لەبەر بەرفراوانی دەسترۆشتووی لە ناوچەکەدا دراوسێکانی بەوانەی ناومان هێنان لەگەڵ هەریەک لە سعودیا و ئوردن و ئیسرائیل و عومان و کوێت و میسر بە تەواوی دەگرێتەوە بەم هاوکێشەیە سنوری سێبەری دەست ڕۆیشتووی ئێران چۆنە و چەندە داتایی فەرمی و زانیاری و تواناکانی ئێران بۆ هەیمەنەیی لە ناوەراستی ئاسیاوە تا دەگاتە کەناراوی دەریای سپی ناوەراست وە لە دەریای قەزوین تاکو دەریای عەرەبی و دەریای سوور درێژ دەبێتەوە کە سێ چوار جار بەرفراوانتر لە قەوارەی بنەرەتی خاکی خۆی بە هۆکاری بوونی باڵەکانی لە دەرەوەی خۆی بە تێزی عەقیدی بێت یان بنەمایی هاوپەیمانی بەرەی مقاوەمە کە ناوی دەبەن کە هەر ( پێگە و سەربازگە )ی لە سنوری ئەو سێبەرەی هێزی میلیشیا کانیدا و جبەخانە و مووشەک و درۆنی لێ هەڵڕشتووە سەربازگەی نا فەرمی بەسەریاندا دابەش کردووە ..

ئەمە تابلۆ گەورەکەی بینینی توانستی سەربازی و هەواڵگری و ئابووری ئێرانە بە ناوی وولایەتی فیقهەوە دێتە ناسین بۆیە بە پێی زانستی سەربازی بە ووردی کۆی داتاکان و لێکۆڵینەوە فرە ڕەهەندن ومهەموو لایەنێکــــی دۆخی ئێستایی و هەلومەرجەکانی بەهێزی دیاری دەکات بۆ زیاتر ناساندنی ئامادە سازیی و هێز مۆڵدانەوەی (تعبئە و تحشود ) وەک ئەو راستیەیی کە ئێران لە چ ڕوویەکەوە بەهێزە و دەبێتە هۆکاری دڕەنگ خستن و دواخستنی وەڵام دانەوەی سەربازی ئیسرائیل و هاوپەیمانی نێودەوڵیەتیەکانی لە ناتۆ بە گشتی و ئەمریکا بەتایبەتی ، با بە داتاکان بزانین کە قەبارەی هێزی ئێران خۆی و باڵەکانی چەندە و چۆنە ؟
لەسەرەتاوە کۆماری ئیسلامی ئێران خۆی بە پێی پێوەرە نێودەوڵەتیەکان بۆ ساڵی 2024 بەم شێوەیەی خوارەوە داتاکان لە هەموو ڕوویەکەوە دەخەینە ڕوو :

🔸پێوانەی زەوی لەسەر نەخشە بریتیە لە 1.000.650کم دووجا کە پلەی حەڤدەمین ووڵاتی جیهانە لە ڕووی پێوانەی زەویەوە . ئێران کەناراوی بەدرێژایی 2500 KM وە سنوری ووشکانی بەدرێژایی نزیکەی 5900 KM و کۆنترۆڵی لەسەر پانتاییە ئاوییەکان (مسطح مائی) بەپەنتایی 850کم دووجا دەکات .

🔸هێزی مرۆیی و دەستی کار و سوپا : ئێران کۆی ژمارەی دانیشتوانی 87.500.000 ملێۆنە لە رێزبەندی حەڤدەمین ووڵاتی جیهان دێت بۆ ژمارەی دانیشتوان ، لەم ژمارەیەش 49‌ ملێۆنی دەستی کار و بەرهەم هێنن ، وە لە کۆی گشتی دانیشتوان 41 ملیۆن کەس دەتوانن چەک هەڵگرن لەم ژمارەیەش داتایی تەواوی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە نێزیکی ملیۆنێک و دووسەد هەزار مەزندە دەکرێت کە 650.000 ی سەربازی سوپایە بە فەرمی و 350 هەزاریش سەربازی یەدەکن و دووسەد هەزارێک هێزی نیمچە سەربازی و ئەمنین .. وەهەروەها هێزی سوپای فەرمی بەم شێوەیە دابەش کراوە 350 هەزاری هێزی پیادەیە و 42 هەزار هێزی ئاسمانییە و 18 هەزار هێزی دەریاوانییە ئەم ژمارەیە پڕ چەک کراون بەم شێوازە :

🔹سوپای ئێران 2000 تانکی جۆرەوجۆریان هەیە کە ریزبەندی دوازدەهەمین ووڵاتی جیهانە لەڕووی ژمارەی جیهانەوە ، هەروا 66 هەزار زریپۆشی هەیەو و تۆپخانەی خاوەنی 3.300 پارچەی تۆپخانەیە ،وەهەروەها هێزی ئاسمانی بریتییە لە 550 فرۆکەی هەمەجۆری شەرکەر و هێرشبەر و فێرکاری و گواستنەوە و هەلیکۆپتەری هەیە کە دەیخاتەریزبەندی 22 مین ووڵاتی جیهان …

هێز دەریایی کەشتیگەلی 100 پارچەی هەیە لەوانە 19 ژێر دەریایی قەبارە جیاواز و 7 کەشتی تێکشکێنەر (فریقاتە) و یەک هەڵگرەوەی مینی دەریایی کە 37مین ووڵاتی جیهانە لەم ڕووەوە ..

⚛ لە ڕووی چەکی وێرانکار و ستراتیژی تاکو ئەم ساتە ئێران خاوەن هیچ کڵاوەیەکی ئەتۆمی و چەکی کۆمەڵکوژ و هایدرۆجینی نییە لە کاتێکدا ڕاپۆرتە نێودەوڵەتی و هەواڵگرییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئێران نزیکە لەبەرهەم هێنانی یەکەم بۆمبی ئەتۆمی خۆی کە دەست گەیشتنی بەم چەکە بەهێزتری دەکات …

لەبیرمان نەچێت بەهێزی ووڵاتان بە چەندایەتی ژمارەو وڕێژە و زۆری چەک وسەرباز نییەبەڵکو لایەنی بەهێز بواری ژێرخانی بەرگری کردن و بەرگــــــــە گرتنی هەبێت بۆ بەردەوامی بوون لە ململانێ یان لەحاڵەتی شەڕدا و توانای پایەی ئابووریە خاڵە لاوازەکەی ئێستایی ئێرانە و بەپێی ڕاپۆرتی بانکی نێودەوڵەتی ئێران لە ریزبەندی 37مین ووڵاتی جیهانە بۆیە ئەم پلەبەندیەی نەگونجاوە لەگەڵ ئاستی بەرهەم و ژێرخانی بە بەراورد لەگەڵ خاک و ڕێژەی دانیشتوانی و توانای وەبەرهێنانی بەهۆی ئەوسزا نێودەوڵەتیانەی لەسەریەتی و تەنها هۆکاریش بۆ ئەو دۆخە سیاسەتی نەگونجاوی سستمی دەسەڵاتی ئەو وڵاتیە کە پاشـــــــوەچوونی بەخۆوە دەبینێت بەبەردەوامی .. لەکاتێکدا زەنگینتــــــرینی ووڵاتانی جیهانە لە پیشەسازی نەوت و گاز وبەرهەمهێنانی …

🛢توانای ئابووری و ڕێژەی بەرهەم هێنانی نەوتی ئێران لەڕۆژێکدا دەتوانێت 3.500.000 سێ ملیۆن و پێنجسەد هەزار بەرمیل بەهەم بێنێت و لەریزبەندی 9 نۆهەمین ووڵاتی جیهانە و سێهەمین ووڵاتی جیهانە لە نەوتی یەدەکدا بەرێژەی 200 ملیار بەرمیل ..

🔥 گازی سروشتی ئێران بەرهەمهێنەری 240 ملیار مەتر سێجا یە و لەریزبەندی سێهەمین ووڵاتی جیهانە لەم بوارەدا و بەرێژەی 34 سی و چوار ترلیۆن مەتری سێجایە و لە ریزبەندی دووەمی ووڵاتانی جیهانە ، کە زلهێزی ئەم بوارەیە و بە هەردوو سەرچاوەی،نەوتی و گازی سروشتی دەتوانێت ببێتە بەهێزترین ووڵاتی جیهان،لەڕووی ئابووری و پێشکەوتنی زانستی بەڵام سیاسەتی چەوتی دەسەڵاتدارانی بەردەوامن لەداڕووخانی ئابووری ئەو وڵاتە و نزمبوونەوەی بەهای دراویان کە لە ئێستادا 7 ملیۆن تمەن بەرامبەر بە 100 دۆلاری ئەمریکیەو حاڵ و بژێویی هاوڵاتیانی ئێرانی لە نزمترین ئاستی ژیاریدان و برسین …

بۆ پارسەنگ کردنەوەیم باری لار و شکستی ئابووری تاران پەنای بۆ سیاسەتی ســــــــــــەربازی بردووە کەهەژموونی چۆنیەتی هەیمـــــەنەی خۆی بۆدەرەوەی سنورەکانی پەلـی کێشاوە بەخاوەندارێتی بۆ چەندین باڵ و گروپ لە چەند ووڵاتێکدا وەکو هێزی دەرەکی ئێران دێنەئەژمار و عەقیدین و بەخوێن وگیان لەخزمەت سیاسەتی تاران دان و بەرگری لێدەکەن
🔸سەرەتا لە عێراقەوە سەنگەری یەکەمی بەرگریکار لە سیاسەتی وولایەتی فیقهی تاران خاڵی سەرەکی و سەرەتایی گواستنەوە و تەمویلی میلیشیاکانی دیکەی ئێران لەوڵاتانی تردا ، دوای ساڵی 2003 و بەتایبەتی تر ساڵی 2011 کشانەوەی زۆربەی هێزەکانی هاوپەیمانی دەستکرابە بەهێز بوونی هەیمەنەی ئێران لە عێراقدا لەرێی حزبە سیاسیە شیعەکان و بەهاتنی داعش دوو هێندە هەوڵەکانیان بۆ جێگیر بوونیان زیادی کرد تابەیاسا لە ئەنجومەنی نوێنەراندا توانیان پاش هەڵبژاردنی دارێژراو لە عێراقدا خۆیان بچەسپێنن بەناوی حەشدی شەعبی و بەچەکی ئەمریکی و ئێرانی تەواوخۆیان قایم کردووە لەکاتێکدا ئەم گروپانەی ناویان دێنین چەکدارن و ئەوە بێجگە لە 180 ڕێکخراوی مەدەنی و خێرخوازی و فێرکاری و کۆمپانیایی بازرگانی کە بونەتە بنەمایی گەشەستاندنیی ئابووری و هەواڵگری ئەو هێزانە و گواستنەوەی دراوی بیانی شوشتنەوەی دراو بۆ ئێران کە بریتین لە :

حزبوڵای عێراقی وعەسائیبی ئەهلی حەق و حەرەکەی نوجەبا و ڕێکخراوی بەدر باڵی عسکری و مەدەنی وگروپی حاجــــز سووفڕە و سەرایا خۆراسانی کەئەمەی کۆتاییان راستەوخۆ بەستراوەبە مەرجەعی تارانەوە ژمارەیان بەتەواوی نەزانراوە لە نێوان دەیان هەزار تاکو 80 هەزار دەبن لەکاتێکدا بەپێی زانیاری نافەرمی بۆ مووچە زیاتر لە 120 هەزار چەکدارن لە هەمان کاتدا مەشق لە 3000 سێ هەزار ڕاوێژکاری سەربازی ئێرانی ڕەگەز وەردەگرن کە ئەم ڕاوێژکارانە مووچەیان لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ خەرج دەکرێت بودجەی تایبەت بە خێزانەکانیشیان هەیە .. لەهەمان کات چەند هاوپەیمان و حزبی دیکەی عێراقی و کوردستانیش هەن کە بەفەرمی ڕایان نەگەیاندوە بەڵام بەپێی سیاسەتی رۆژانەو کردارەکانیان لەبازنەی میحوەری وولایەتی فیقهدان …

🔸 سووریا سەنگەری دووەمی بەرگریکاری لە ئێران لەدەسپێکی خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2011 بەدواوە،تاکو پەیدا بوونی داعش 13000 سێزدە هەزار ڕاوێژکار و ئەفسەری ئێرانی لە خاکی سووریادا بەقۆناغ جێگیر کران لەوانیش دامەزراوەی هێزی فەیلەقی قودس سوپای پاسداران و حەرەسی سەوری کە یەکەمین نێچیری ئاسانن بۆ درۆنەکانی ئیسرائیل بەبەردەوامی لێیان دەکوژێت وە بەدرێژایی سنور لەعێراقەوە حەراکەی نوجەبای عێراقی تاکو قونەیتڕەی سنوری جۆلان جێگیر کراون لەمانەش زیاتر هێزی دیکەی وەکو چەکدارانی پاکستانی وئەفغانی و لوبنانی هەن بێجگە لەو میلیشیایە گروپە سووریانەی چەکدار کراون کە دابەش دەبن بەسەر گروپەکانی ( کەتیبەی زەهرا و کەتیبەی سەید شوهەدا و حزبوڵای سووری و قواتی ئەلنمر ) ئەمەو ئەو ئەفسەرانەی پەیوەندی لەناو ریزەکانی سوپای سووریادا بەهەمان شێوەی رۆچونە ناوسوپای عێراق و دامەزراوە فەرمی و نافەرمیەکانی هەردوو وڵات ،بەپشتبەستن بەراگەیاندراوی ئەفسەری باڵا و فەرماندەیەکی پێشووی سوپای پاسداران لیوا محمد عەلی جەعفەری دەڵێت ئێران کۆنترۆڵ و سەرکردایەتی زیاتر لە 100 سەدهەزار چەکدار دەکات لە سووریادا …

🔸لوبنان قورسایی گەورەی میلیشیا ئێرانیەکان لە لوبنانە بە پێیی داتا و زانیاریەکان زیاتر لە 120 هەزار چەکداری حزبوڵان کە جێی گومانە ژمارەکە بەڵام حزبوڵا نوێنەری زۆرینەی شیعەی ئەو وڵاتەیە و دەستی بەسەر جومگەی سیاسی وئابووری و سەربازی وڵاتەدا گرتووە لەرێی هەڵبژاردنێکی ئەنجام دارێژراوی پێشوەختەوە نموونەی ئەو هەوڵە نەزۆکەیان بۆ هەڵبژاردنەکانی کوردستان کە پێگەی ئێران لەو ڕێیەوە بەهێزبکەن لەم جوگرافیادا کە قبوڵی ئێران ناکات …
حزبوڵای لوبنانی بەژمارە و جبەخانە و ئابووریەوە بەهێزترین میلیشیاکانی ئێرانە لە ناوچەکەدا جەندین ساڵە خاوەنی مووشکی کورت و مامناوەند مەودا و 2000 دوو هەزار درۆنێکی هەیە و ئەزموونی شەڕی لەگەڵ سوپای ئیسرائیل چەندین ساڵە هەیە و چەندین زریپۆش و سستمی بەرگری ئاسمانی کە لەئێرانەوە بەدەستی هێناون ..،

🔸یەمەن دواین خاڵی دەسترۆشتویی و هەیمەنەی ئێرانە هێزی حوسییەکان کەژمارەیان ناجێگر و داتایی فەرمی نییە لەبارەیانەوە بەڵام لە2014 وە بەتێهەڵکێش بوونیان لەگەڵ سوپایی یەمەنیدا کە چەند ئینشیقاق لە ریزەکانی سوپادا روویدا بەبۆنەی چەکدارانی حوسیەوە و تەجنید کردنی هەزاران چەکداری نافەرمی لە ریزەکانیاندا لەگەڵ بەکارهێنانی بارەگاو جبەخانە وکۆ چەکی سوپا هەروەها چەند سەربازگەیەکی مەشقیان هەیە بۆ مێرمنداڵان و خوارتەمەنی 18 ساڵی ،ئەمەو بوونی جەندین لیژنە شەعبیەکانی سەرپەرشتیاری ناوچەکانی یەمەن و کەبە هەموویانەوە ژمارەیان لە نێوان ملیۆنێک بۆ ملێون و نیوێک مەزندە دەکرێت هەروا خاوەنی مووشەکی هەمــــەجۆر مەودا و فرە قەبارەن کە مووشەکی دوور مەودایان هەیە تا 2000 دووهەزار کیلۆمەتر دەروات هەروەها کەشتی خێرا و درۆنیان هەیەکە سوودی لێدەبینن بۆ کێشە درووست کردن لە گەرووی بابولمەندەبدا ..

ئەمە سێبەری هەیمەنەی بەرفراوانی ئێرانە لەناوچەکەدا ، ناکرێت باس لەو هاوپەیمانیەتیانەی ئێران نەکەین لەگەڵ ڕەوتە توندڕەوەکانی نموونە حەماس و جیهادی فەڵەستینی و چەند ڕێکخراوی دی فەڵەستینیەکان کە لەئێستادا حەماس وجیهاد لەدوا ڕۆژەکانی نەمانی باڵی سەربازی میلیشیاییاندان لەغەززەدا ..

ئێران لە ڕووی نێودەوڵەتیشەوە هاوپەیمانیەتی هەیە و ئەندامی رێکخراوی BRICS نوێیە کە هەریەک لەبەرازیل و رووسیا و ئێران و چین و سریلانکا تیادا ئەندامن وە خەریکی هاوپەیمانیەتیەکی ستراتیژیە لەگەڵ رووسیا وچین کە دوای ئەمریکا دووەمین بەهێزترین ووڵاتن بۆ سوپا و هێزی چەکداریان .. بەبێ بوونی هاوپەیمانیەتی لەگەڵ رووس و چینیشدا ئێران بە هۆی فراوانی سێبەرەکانیەوە هەیمەنەی گەورەترە لە قەبارەی حەقیقی خۆی بۆتێگەیشتن لە هاوکێشەی ململانیەکانی لەناوچەکدا،پێویستی بەو دوو ووڵاتی پێشوو نابێت ئەکەر لەناوەوە وەکو دەرەوە کۆنترۆڵی شەقامی توڕە و برسی بکات و لەکاتێکدا مەرجەعیان ترسی کودەتای سوپایی پاسدارانی نەبێت .!..

ئێران لە جوگرافیادا ئەو ئێرانە سەر نەخشە نیە !
ململانێ و هاوپەیمانێتی و گۆڕانی هاوسەنگی هێزەکان ..

لێرەوە هاوکێشەی بەرامبەر لە جوگرافیای سێبەری ئێراندا و جوگرافیا بەتاڵەکان و جوگرافیایی هێزە هاوپەیمانە نێودەوڵەتیەکاندا رۆژهەڵاتی ناوەراست لەسەرەتایی درووست بوونی هاوپەیمانیەتێکی نموونەی NATO یە کە هاوپەیمانی رۆژهەڵاتی ناوەراست پێکدێنێت و هەریەک لە سعودیا و ئوردن و ئیسرائیل و شەش وڵاتی کەنداو بەعێراقەوە ئەگەر عێراق هەمووی نەبێت ئەوە نیوەی لەگەڵ میسر و عومان پێکدێنن ، کارێک و هەنگاوێکی حەتمییە بۆ هەر پلانێکی درێژخەیەن بۆ لێدانی ئێران بێت یان باڵاکانی کارێکی ئاسان نییە ئەم بانگەوازی شەڕە پێویستی بە بریاری نێودەوڵەتی و هاوپەیمانی ناتۆ و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکایە ، چونکە بەرفراوانی باڵەکانی ئێران و خودی فــرە دابەش بوونی چەک و چۆڵی کارێکی ئاسان نییە راستە لە ئاسمان ج درۆن چ مووشەکی بالیستی ئیسرائیل و فەرەنسا و ئەمریکا توانیان کۆنترۆڵی بکەن باشتر بڵێن لغاو کرا بەڵام هەڕەشەی بچێتە سەر ئێران بژاردەی هێرشی پیادە دەگرێتەبەر چ خۆی چ میلیشیاکانی بێت بــــۆ تێوەنەگلانی ئیسرائیل لەشەڕێکی دۆراودا لە واقیعی سیاسەتی نێودەوڵەتی ناوچەکە پێویستی بە ڕێکەوتنێکی دیکەی وەک کامپ دێـــــڤد هەیە بۆ رێکخستنەوەی ناوچەکە و پاراستن و سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و جیهان ئەم ڕووداو و وێزگە سیاسی و سەربازیان دەبینین کاتێک کار ئاسانی بۆئیسرائیل دەکرێ کە گورزێک لە ئێران چ لەدەرەوە یان لە ناوەوە بوەشێنێت …

Garmiyan Salahaalden
2024.4.17

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.