▪ فەرهنگی پارتیمان زمانی دۆستایەتی و لێبوردەیی و پێکەوەژیان و قوربانیدانە

کازیوە محمد خطاط

چونکە ئەرکێکی گرینگی لەسەر شانە بۆ ئەو ئامانجانەی شەهیدمان لە پێناو داوە ،

هەر بەم هۆیەشەوە ئامانجی پێکەوە ژیانی ئاشتی و برایەتی نێوان پێکهاتەکان مەرجێکە و دەبێت هەبێت ! ؛

” مەرجەعمان جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی ” وەک هەر پێشمەرگەیەك ئامانجی خەباتە لە پێناو بەرجەستەکردنی کەڕامەتی کورد لە بەرامبەر هەوڵەکانی سڕینەوەی نەتەوەکەمان !

دەبینین کە هاوپەیمانانە ڕەفتار دەکات و لایەنگیری برایەتی دەکات و بێ ترس و دوودڵی چۆن داکۆکی لە مافی گەلی کورد دەکات ئاواش داکۆکی لە مافی پێکهاتەکان دەکات و چۆک بۆ هیچ کەس دانادات . ،

چونکە گەلی کوردستان لە دێر زەمانەوە تاکو ئێستا لەگەڵ پێکهاتەکان لەسەر کلتوری ئاین پارێزی و فرە ئاینی و پێکەوە ژیان ڕاهاتوون و تەعەدایان لەکەس نەکردوەو بە درێژایی مێژوو بەرگریان لە مافەکانیان کردووە،

وە ئەوانەی ٤٥٠٠ گوندی ئێمەیان تەخت کردوو
کیمیابارانیان کردین و ڕەشە کوژیان دژی ڕۆڵەکانمان کرد و ئەنفالیان کردین خیانەت و خاک فرۆشیان کرد ،

بۆ ئەوان و ووڵاتانی جیهان سەلمێندرا کە پارتی ” حزبێکی ڕەگەز پەرست نیەو ئاماددەیە هەمیشە قوربانی بەخۆی بدات بۆ ئەوەی دەستکەوت بۆ کورد بەدەست بێنێت و سورە لەسەر پێکەوە ژیان و خەڵک و ڕای دیکە…

هەر وەکو مەرجەعمان جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی دەفەرمووێت :

[بژی برایەتی کوردو عەرەب و تورکمان و کلد و ئاشور]
٣٠٤٢٠٢٤

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.