▪  سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێران هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێیە لەنێوان هەردوولادا

جبار عبداللە مهاجر

سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێران و ئەو پێشوازیە گەرمەی لەلایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە لێیکرا دەلالەت بوو لەوەی کەئێران دەمێکە چاوەڕێی سەردانێکی لەوشێوەی نێچیرڤان بارزانی بوو بۆ ئەو وڵاتە، ئێران لەقۆناغێکی سەختی ئابوری و سەربازیدایە هەڕەشە نێوخۆی و دەرکیەکان تەنگی پێ هەڵچنیوە، بۆیە زیاتر ئێران دەیەوێت پەیوندیێکی باشی هەبێت لەگەڵ دراوسێکانی وەکو تورکیاو عیراق و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی، هەرێمی کوردستان تایبەتمەندیێکی گرنگی هەیە بۆ وڵاتی ئێران لەڕووی بازرگانی و ئەو سنورە جوگرافیەی کەعێراق و ئێران لەیەکتری جیادەکاتەوە، بەرەوپێشچوونی پەیوەندیەکان بۆ هەردوولا گرنگی خۆی هەیە دەرگایێکی نوێی دەکرێتەوە بۆ بەردەوامیدان بەپەیوەندیە ستراتیجیەکانی نێوان هەولێر و تاران، تەبعەن ئەم سەردانەی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی دوای ئەوەهات کەلەچەند ڕۆژی ڕابردوو سەردانی بەغدای کردوو لەگەڵ چەندین لایەنی سیاسی لەعیراق کۆبوویەوە، نێچیرڤان بارزانی وەکو سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاشکاوانە بەحکومەتی عیراقی گووت پێویستە کێشەکان لەزووترین کات چارەسەرببن و کۆتای بەو ناعەدالەتیە بێت بەرامبەر بەدواخستن و نەناردنی بودجەو موچەی هەرێمی کوردستان، دواتر لەکاتی گەڕانەوەی بۆ هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ سەردانی وڵاتی ئێرانی کردوو لەلایەن بەرپرسە باڵاکانی ئەم وڵاتە پێشوازیێکی گەرمی لێکرا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشە هەنوکەیەکان سەردانی ئێرانی کردووە، ئەم سەردانە ئامانجی تایبەتی و گشتی لەخۆی دەگرێت و چەند تەوەرێکی تایبەت بەهەردوولا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، یەکێک لەتەوەرە هەرە گرنگەکانی ئەو کۆبوونەوانە پاراستنی سەروەری خاکی هەرێمی کوردستانە لەو هێرشانەی کەلەماوەی ڕابردوو دەکرانە سەر پێگە گرنگەکانی هەرێم و بەئامانج گرتنی سەرو ماڵی هاوڵاتیانی سڤیل کوشتن و بریندارکردنیان، لەدرێژەی دیدارو کۆبوونەوەکان تەوەری تر هەن کەباسیان لەسەر بکرێن کەزۆر زەروورن بۆ دروست بوونی پەیوەندیێکی تۆکمە لەنێوان هەولێر و تاران، ئەویش بابەتی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانە کەلەئایندەیێکی نزیک ئەنجام دەدرێت و پێویستە ئێران پشگیری هەڵبژاردنێکی شەفاف و بێ غەش بکات بۆ دروست بوونی ناوچەیێکی ئارام کەلەسودی ئێراندایە بەدەرەجە یەک، چونکە دروستبوونی هەر بارگرژیێک لەناوچەکەدا دەبێتە هۆکاری نزیک بوونەوەی ناحەزان و دوژمنانی ئێران، ئەو سەردانە دەبێتە هۆکارێک بۆ شکاندنی ئەو بەربەستانەی کەلەنێوان هەردوولادا هەبووە لەماوەکانی ڕابردوو، لەلایەکی تر گەیاندنی نیت پاکی هەرێمی کوردستان بەبەرپرسانی ئێران کەهیچ کات شەریکی ئەو هەڕەشانەنین کەلەلاین وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکرێنە سەر وڵاتی ئێران و نابینە بەشێک لەپشگیری هیچ لایەک کەئارامی ناوچەکە تێکبدات، لەلایەکی تر لەکاتی بەردەوامبوونی هەماهنگی لەنێوان هەولێر و تاران کاریگەری ڕاستەوخۆ دەکاتە سەر پڕۆسەی سیاسی لەعیراق جێبەجێ کردنی داواکاریەکانی کورد لەحکومەتی عیراق کەگرنگترینیان جێگیرکردنی بودجەو موچەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانە کەمافێکی شەرعی و دەستوریە لەحکومەتی عیراقدا، لەگەڵ چوونی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەو وڵاتە لەلایەن بەرپرسانی عیراقی بەگرنگەوە وصفکرا، حکومەتی ئێران دەتوانێت ببێتە چەقی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپسێردراوەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عیراق، نیازپاکی ئێران بەرامبەر هەرێمی کوردستان لەو ڕوانگەیەوە دەردەکەوێت تاچەند ئامادەیە ببێتە ناوبژیوانێکی باش بۆ دروستکردنی پەیوەندیێکی باش لەنێوان هەردوولادا، لەکۆتایدا ئەوەی زۆر گرنگە پێویستە ئەو سەردانانە بەردەوامیان هەبێت لەنێوانیان بۆ گەیشتن بەچارەسەرێکی بنەڕەتی کەلەسود و قازانجی ناوچەکەو هەردولادایە،

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.