▪  خاڵە ئەرێنی و نەرێنییەكانی سیستەمی پەڕینەوە لە بازنەی یەكەم

دیدار; بێوارحسێن زێباری

ل گورەی بریارەکا وەزارەتا پەروەردێ کو بو پۆلێن ئێکێ ، دوو و سیێ بنەرەت ئانکو بازنێ ئێکێ دبێژنێ ، ئەڤە ژی باشی و خرابیێن خۆ هەنە وەک مالپەڕێ زێیێ بادینان هەڤدیتنەک دەربارێ ڤێ بابەتی کریە دگەل مامۆستا و بسپۆرێین پەروەردێ ..

نووسەر و مامۆستا: محەمەدساڵح پێندرۆیی (جگەرسۆز);یاریدەدەر لە قوتابخانەی بەحركەی هاوچەرخی بنەڕەتی كچان بۆ مالپەڕێ ” زێیێ بادینان” دا ئاشکران کو خالێن ئەرینی و نەرێنی دەربارێ سیستەمێ پەڕینەوە بازنەیی  ئێکەم بۆ پۆلێن ئێک ، دوو و سیێ کو وەزارەتی پەروەردە، بڕیاریداوە سیستمی پەڕینەوە بۆ بازنەی یەکەم جێبەجێ بکات، کە پۆلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی بنەڕەتی دەگرێتەوە، واتە بەپێی ئەم بڕیارە، گشت قوتابییانی ئەم سێ قۆناغە بەبێ جیاوازی، بە دەرچوو هەژمار دەکرێن و دەپەڕنەوە بۆ قۆناغی پاشتر.

جێبەجێكردنی سیستمی پەڕینەوە لە بازنەی یەكەم، هەم سوودی هەیە، هەمیش زیان، بەڵام زیانەكانی زیاترن لە سوودەكانی.

دەربارەیی سوودەكانی ئەم سیستمە مامۆستایی گوت : پەڕینەوەی قوتابی لە بازنەی یەکەم، وای لێ دەكات كە زیاتر متمانەی بە تواناكانی خۆی هەبێت و  تام و چێژ لە خوێندن و فێربوون و قوتابخانە وەربگرێت و هەست بە ئۆقرەیی و ئاسوودەیی بكات و حەزی لە خوێندن بێت و بەردەوام بێت لەسەر خوێندن.

محەمەد ساڵح ل گورەیی زیانەكانی ئەم سیستمە یش گوت ; هەڵبەتزیانەكانی ئەم سیستمە لەوەدا خۆی دەبینێتەوە، ئەگەر قوتابی بەبێ ئەوەی فێر بكرێت، بپەڕێندرێتەوە بۆ قۆناغێكی دیكە، ئەوا لە بازنەی دووەم و لە قۆناغەكانی ناوەندیی و دواناوەندیی و ئامادەیی، تووشی كێشەی گەورە دەبێت و دەمێنێتەوە، تەنانەت مەترسیی ئەوەی لەسەرە كە واز لە خوێندن بهێنێت. چونكە کاریگەری و باندۆرێکی نەرێنی لەسەر دڵ و دەروونی دروست دەکات و لە هاوڕێ و هاوپۆلییەكانی دوا دەكەوێت.

ئەشکرا کر ژی مامۆستا یی کو ; بێگومان ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە قوتابییانی كوردستان، ئەوانەی کە ئاستێکی لاوازیان هەیە، یاخود بە هۆکاری جیاجیا وەک پێویست فێری پیت و خوێندنەوە نەکراون، بەتایبەتی ئەو قوتابییانەی کە لە پۆلدا ژمارەیان زۆرە و دەرفەتی فێربوونیان کەمترە، دەبنە قوربانی سیستمی پەڕینەوە، چونکە بەبێ فێربوون دەپەڕنەوە بۆ پۆلێکی دیکە، ئەمەش بە زیان بەسەریاندا دەشکێتەوە و لە قۆناغەكانی دیكە، دەمێننەوە و دەرناچن. بۆیە پێویستە وەزارەتی پەروەردە ڕێنمایی تایبەت سەبارەت بەم سیستمە دەربکات، بۆ ئەو قوتابییانەی کە لاوازن، یاخود بە جوانی فێر نەکراون، تا لە ڕێی مامۆستای تایبەتەوە خولی هاوینەیان بۆ بکرێتەوە، بۆ ئەوەی بە ئاستێکی بەرزەوە بپەڕنەوە بۆ قۆناغێکی دیکە!

داوی مامۆستا خاست کو جا هیوادارین لە ساڵانی ئاییندە پێداچوونەوە بەم بڕیارەدا بکرێت و ڕەچاوی ئەو خاڵە بکرێت، بۆ ئەوەی پەڕینەوە لەسەر حیسابی کوالێتی خوێندن نەبێت.

سوهه‌یل تاهیر عه‌بدولڵا … سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی له‌  ناوه‌ندی هه‌ولێر بۆ مالپەڕێ “زێیێ بادینان” دا خۆیاکرن ; له‌ ده‌روازه‌ی هه‌شته‌م به‌ندی 52 ی سیسته‌می قوتابخانه‌كانی بنه‌ره‌تی هاتووه‌ كه‌ له‌ قۆناغی بنه‌ره‌تی بازنه‌ی یه‌كه‌م واتا پۆله‌كانی 1 و 2 و 3 كه‌وتن نیه‌ ، له‌ ساڵانی رابردوو رێنمایی ده‌ركرابوو كه‌ له‌ پۆله‌كانی 2 و 3 له‌ بیركاری و كوردی ئه‌وه‌ی بمینێته‌وه‌ به‌ كه‌وتوو داده‌نرێت ئه‌و رێنماییانه‌ش پێچه‌وانه‌ی سیسته‌م بوو ، بۆیه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئه‌وه‌ی راست كرده‌وه‌ كه‌ نابێت رێنمایی دژ به‌ سیسته‌می قوتابخانه‌كانی بنه‌ره‌تی بێت .
به‌رای من وه‌ك سه‌رپه‌رشتیارێكی په‌روه‌رده‌یی ، ئه‌وه‌ی له‌ سیسته‌م هاتووه‌ زۆر راسته‌ نابێت له‌و بازنه‌یه‌ كه‌وتوو هه‌بێت ، چونكه‌ منداڵ له‌و قۆناغه‌و له‌و بازنه‌یه‌ ده‌بێت فێر بكرێت ، نه‌ك خۆی یان خانه‌واده‌كه‌ی وانه‌ی پێ بلێنه‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێ له‌ قوتابخانه‌كان و له‌ نێو مامۆستایان رایان جیاوازه‌ ، قه‌د ناپرسن له‌ خودی خۆیان كه‌ ئایا ئه‌وان په‌یامی خۆیان وه‌كو پێویست ده‌گه‌یه‌نن ، ئایا ئاستی مامۆستاكان وه‌كو پێویسته‌ له‌و قۆناغه‌ ؟


له‌ زۆر قوتابخانه‌دا كه‌ مامۆستای به‌هێزو به‌ توانا هه‌یه‌ ، ده‌بینین ئاستی قوتابیان به‌رزه‌ و سوودی زۆریان بینیوه‌ . به‌ڵام كاتێك مامۆستا حه‌قی قوتابیان نه‌دات وه‌كو پێویست ئه‌وا قوتابی له‌و قۆناغه‌دا چ گوناهێكی هه‌یه‌ .
یان بارودۆخێكی نه‌خوازراو دێته‌ پێش وه‌كو كۆرۆنا و بایكۆت ، ئایا بۆ ده‌بێ قوتابی باجی ئه‌و بارودۆخه‌ بدات له‌و قۆناغه‌ .
ئەو سەرپەرشتە خواست ژی کو ;هیوادارم مامۆستایان راستیه‌كان وه‌كو خۆی ببینن . ناكرێت قوتابی بكه‌ینه‌ قوربانی گرفته‌كانی مامۆستایان به‌تایبه‌تی له‌و بازنه‌یه‌ی خوێندن .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.