ئەرێ چی وا لە باڤل کردووە لەگەل ئەم حزبە بچووکانە کۆببێتەوە !!

خۆیایە لە ماوەی رابردوو عقید ھاوکار جاف کە کەسێکی نزیکی لاھۆر جەنگی ھاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی بوو لە لایەن دژەتیرۆری یەکێتی بە شێوەیەکی نامرۆڤانە لە ھەولێر تیرۆرکرا، ھۆکاری ئەم تیرۆرکردنەش ئەوەیە ھاوکار جاف کەسێکی نزیکی لاھۆر بوو کە دەرکراوە لە یەکێتی ، لە لایەکی تر ھاوکار جاف مەلەفی سەرجەم بەرپرسەکانی یەکێتی لە لای بووە ، ھۆکاری ئەنجامدانی ئەم کردەوەیەی لە ھەولێر ئەوە بوو تاوەکۆ بە ھۆیەوە پارتی پێی تاوان بار بکەن ، چۆنکە ھەولێر لە ژێر دەسەلاتی پارتییە ، رێک دوای ئەم کردەوەیەش بەرپرس و فیکەلێدەرەکانی یەکێتی کەوتنە گیانی پارتی تاوانباریان کرد بەوەی ئەم کردەوەیە لە ژێر دەسەلاتی ئەواندا کراوە ، بۆیەش دوای ئەو پروپاگەندانە ئەنجومەنی ئاسایش دەست بە جێ کەوتە حالەتی ئامادە باشی و دۆزینەوەی بکەرانی ئەم کارە ، تاوەکۆ بۆ ھەمووانی ئاشکرا بکەن ، کە کێ لە پشتی ئەو کردەوەیە ، دوای ماوەیەک ئەنجومەنی ئاسایش راست و دروستی ئەم کردەوەیەی بۆ ھەمووانی ئاشکرا کرد ، باڤل لە پشتی ئەو کردەوە تیرۆرستییە بوو ، زۆری پێ نەچوو ئەنجومەنی ئاسایش ئەم کەیسەی پێشکەش بە کۆشکی سپی کرد ، ئەوانیش ھەلوێستی توندی خۆی بەرامبەر ئەم کردەوەیە دەربری ، رایگەیاند دەبێت یەکێتی و باڤل روون کردنەوە بدەن سەبارەت بەم کردەوەیە ، بچنە بەرامبەر یاسا تاوەکۆ بێ تاوانی خۆیان بسەلمێنن ، ئەگەر نە دەخرێنە لیستی تیرۆرەوە ، ئەم ھەلوێستە توندەی ئەمریکا باڤلی گەیاندە ئێران و عێراق تاوەکۆ پشتگیری ئەوان بە دەست بێنێت لەم کەیسەدا ، بەلام ئەو سەردانەی ھیچی لێ سەوز نەبوو، چۆنکە ئێران خەریکی خۆ رزگار کردنە لەو بارۆدوخە ئالۆزەی کە تێکەوتووە ، بۆیە ئێران پێی راگەیاندووە خۆت چارەسەرێک بدۆزەوە ، عێراقیش بێ ھەلوێستی خۆی بەرامبەر ئەم کەیسە دەربری ، باڤل ئەم جارە پەنای بردە بەر نوێنەری کۆنسولی ولاتان لە ھەولێر ، کەچی ئەوانیش خۆیان لەو کەیسە لاداوە ھیچیان پێ نەکردووە ، بۆیە باڤل دوای بێ ھیوا بوونی لە دەرەوە دوو رێگای گرتووتە بەر یەکێکیان دژایەتی پارتی و حکۆمەتی ھەرێمی کوردستانە بە ھۆیەوەش دەستی بە دزینی داھاتی سلێمانی کردووە تاوەکۆ پارتی و حکۆمەتی ھەرێم پێ تاوان بکات ، ھەر بۆیەش بەشداریان لە کۆبوونەوەی حکۆمەتی ھەرێم نەکردووە ، تاوەکۆ پارتی ناچار بکەن واز لەو کەیسە بێنێت ، کەچی باڤل نازانێ لەم رێگایە سەرناکەوێ چۆنکە ئەوان ئێستا لە سەر داوای خۆیان ئیدارەی سلێمانی بەرێوەدەبن بە باش و خراپ خۆیان بەرپرسیارن لەو شارە ، رێگای دووەم باڤل ھەول دەدات گۆران و کۆمەل و یەکگرتوو بکاتە ھاوبەشی پلانەکانی خۆی تاوەکۆ کاریگەری نەرێنی لە سەر پارتی و حکۆمەتی ھەرێم دروست بکەن ، بەلام لەوەشیاندا سەرناکەوێ چۆنکە هەموو ئەو حزبانەی لەگەڵی كۆبوونەتەوە ھەموویان خاوەنی چەند كورسییەکی کەمی پەرلەمانی کوردستان و عێراقن ، جا چوون دەتوانن فشار لە سەر پارتی و حکۆمەتی ھەرێم دروست بکەن ، کارێکی وا بکەن کەوا پارتی و حکۆمەتی ھەرێم مەلکەچی خۆیان بێت ، لە ھەمووشی روونتر ئەوەیە ئەوانە قەد عاقل نابن ، فامێک ناکەن لە بەر ئەوەی باڤل و حزبە دژەکان پێشتر خۆیان بە ھەموو شێوەیەک تەجرووبە کردووە لە دژی پارتی و حکۆمەتی ھەرێم ، ھەموو پلان و بەرنامە و رێگایەکیان بۆ ئەو مەبەستە تاقیکردووتەوە ، کەچی ھەمیشە تووشی دووران و شکست بوون .

ھشیار شکاک خورشید

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.