▪ پۆلیسێن هەولێرێ 5 تۆمەتبار دەستەسەرکرن


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ده‌ستگیركردنی 5 تۆمه‌تباری ڕاگه‌یاند.

ئاسایشی هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌: 5 تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیر كران كه‌ به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ر بوون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ له‌ كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا، ده‌ستیش گیرا به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی به‌كارهێنان و بڕێكی جۆراوجۆر له‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.