▪  دوای زیاتر لە شەش ساڵ سەرۆک لە بەغدایە و هەموو بەغدا چاوی لە سەرۆکە

زانا عبدالباقی

دوای ساڵانێکی زۆڕ جارێکیتر سەرۆک بارزانی سەردانی بەغدای کرد. بە جلی کوردی و جامانەی سورەوە بۆ بە ئومێدێک بۆ تەواوی عێراق، سەرۆک بارزانی وەکو گەورەی هەموو عێراق دەرکەوت و سەردانی بەرپرسە باڵاکانی عێراقی کرد لە شیعە و سونە، ئەم سەردانەی سەرۆک مێژوویی و گەورەیە نەک لای ئێمە بەڵکۆ بۆ تەواوی عێراق ڕووداوێکی گەورەیە کە سەرۆک بارزانی خۆی سەردانی بەغدا دەکات.

سەردانەکەی ئەمجارەی سەرۆک لە کاتێکدایە کە لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر کێشەکان تەواو قولبوونەوە، بەغدا زۆڕ بە چڕی کەوتووەتە گیانی هەرێمی کوردستان و بە هەموو هێزییەوە هەوڵی لاوازکردنی هەرێمی کوردستان دەدات، لەم کۆتاییانەش سەبر و ئارامی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی گەیشتە خاڵێک کە چیتر ناتوانن بەردەوامبن.

من هەمووجارێ دەمگۆت لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر سەرۆک بە ئاسانی ناچێتەوە بەغدا و هەر واش بوو چەندین شت ڕوویدا بەڵام هەمووجارێ ئەوان هاتنە لای سەرۆک و سەرۆک نەچووە بەغدا، ئێستا کە سەرۆک بارزانی لە بەغدایە نیشانەیە بۆ یەکلایی کردنەوەی زۆڕ شت و بۆ گەیاندنی پەیامێکی وازحە بە گوێی بەرپرسانی بەغدا.

ئەم سەفەرەی سەرۆک بارزانی، ئەو پەیامە بە بەرپرسانی بەغدا دەدات کە ئێستاش هەرێمی کوردستان خاوەنی هێز و سەنگایی خۆیەتی هەر وەک پێش ١٦ی ئۆکتۆبەر، و کە تا ئێستا هەرێم بێدەنگە لە بێ دەسهەڵاتی نییە بەڵکو هەرێم وا دەخوازێت پێکەوە بگەنە ڕێککەوتنێک و بە شەراکەت عێراق بەڕێوەببەن بەڵام ئەگەر ئێوە سوربن لەسەر ئەم دۆژمناکارییە ئێمەش ڕێگای دی دەگرینە بەر و قسەی دیکەمان دەبێت.

دڵنیابن ئەم سەردانەی سەرۆک بارزانی کاردانەوەی زۆڕ بەدوای خۆیدا دەهێنێت و چەند پرسێکیش دەگەنە ئەنجامێک.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.