▪  سیاسەت بە مۆڕاڵە وکوردیش سەرکەوتووە


Garmiyan Salahaalden

بە شرۆڤە تێڕامان و شیکارییە سیاسییەکان کەبۆتە پێوەرێک بۆ ئاستی تێگەیشتنمان لە کایەیی سیاسی و پلان و داڕشنی ئایندەمان چۆن دەبێت ، دەنگوباس بەڕێژە %2 راستیە دیارەکانە لە میدیادا. زانیاری قووڵی سیاسەت و توانای خستنەڕووی پرسە ئاڵۆزەکان لە میدیا و مینبەرە گشتیاکاندا باس لێوە ناکرێت و کەمترینی کەسەکان دەتوانن ئەو پرس گرێکانە تێبگەن کە وەڵامەکانی دێن لە داهاتوو دا ..

سیاسی راستەقینە خاوەنی ئەزموونی ژیانی سیاسییە کە زیاتر لە پێنج دەیە دەخایەنێت و زیاتر ئەو نەک تەنها بە تێگەیشتنێکی قووڵی لە کارکردنی ناوەوەی کوردستان و عێراق ناسراوە بەڵکو بە هەبوونی هاوکێشە و پرەنسیپی و ئامادەیی بۆ تەحەدای دۆخی رابردوو و ئێستا و داهاتوو ناسراوە لەڕووی نێودەوڵەتیەوە کە ئەویش جەنابی سەرۆک بارزانی یە..

لە سەرانسەری ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراستدا ژمارەیەکی کەم بەڵام لە زیادبووندایە لە کاندیدەکانی سیاسەتکاری داهاتوو و شارەزایانی سیاسی و سەرکردەی بە مۆڕاڵ هەن کە پاڵ بە گەڕانەوەی مەدەنیەت و ڕێزگرتن لە سیاسەتدا دەنێن ،، لە کاتێکدا بەناو سیاسەتمەدارانی هەرزە ئەزموون بە شێوەیەکی ڕۆتینی قسەی ناشرین بە یەکتر دەڵێن و ململانیکارانیان بە نەیار بەراورد دەکەن بە دواکەوتو و هەڕەشەی توندوتیژی دژی خەڵک دەکەن کە ئەوان ناکۆکن لە ڕا دەربرین لەگەڵیاندا ،ئەمە بەگشتی ڕەوشی نێو کایەی سیاسی و سیاسیە ناکامڵەکان نییە لە،عێراق بەڵکوئەوروپا و تاکو بە ئەمریکاش دەگات حاڵەتە …

لە ئێستادا لەڕووی ڕاگەیاندنەوە هەوڵدەدەن ئەو لایانەنە (بوون بە گەمژە) دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە بردنەوەی هەڵبژاردنەکان و بەرنامەکارەکانیان و شارەزایانە دەڵێن بە تایبەت لە ناوچەکانی کە خزمەتگوزاری تەواو نەکراوە و کە لایەنە بەناو ئۆپزسیۆنە زمان توندڕەو وگەوجێنەرەکان نمایان کردووەتیایدا لە کاتی کێبڕکێ سەرەتاییەکانی سیاسەتی رۆژانە وەک دروشم نەک کار و ئەرک ، هەمیشە بەلارێدا بردنی راستیەکان و ڕەخنەی نەگونجاو ودوور لە حەقیقەت دێننە پێشەوە ،، ئەوە هۆکارەکانی دیکە کە بریتین لە لەدەستدانی ڕووماڵی میدیای ناوخۆیی، بەرنامەکانی سیاسی خۆیان کە وەستاون چەقیوون و دوایین سووکایەتییەکانی نێوان ئەندامانی چەند حزبێک دووبارە دەکەنەوە لە ژوورەکانی دەنگدانەوەی سۆشیال میدیادا بۆ شێواندنی راستیەکان کە بگات بە فەزایی گشتی ..

ئەمە سیاسەتکاری رەسەن و حەقیقی نییە بەڵکو کۆمەڵەگروپێک لە سیاسەتکاری لۆکاڵیدا تەنها ئەوەندە لێدەزانن بۆ بەرژەوەندی تاکەکەس و،گروپ ناویان لێنراوەحزب و لە دەرەوەی وویستی ئیرادەی خۆیان ئاراستە دەکرێت . خاوەن بڕیاری خۆیان نین..

سەرکردەی سیاسی راستەقینە وویستی میلملانێی بەمۆراڵی سیاسیە و کێبڕکێی ئەو ململانیەی پێخۆشە بۆ گەیشتن بە جەوهەری باشترین بژاردە لە پێناو خزمەتکردنی گشتیدا.. ، لەڕاستیشدا لە ئامادەییە بۆ ئاشنابوون بەو کەسانەی کە پێشینەیان جیاوازە، بیروباوەڕی ئەخلاقی جیاوازە، دیدگای ئەخلاقییان جیاوازە” بۆ سیاسەتکاری و کاریگەریان هەیە بۆ گۆڕینی هاوکێشەکان ..

سەرکردە ئەو سیاسیەیە کە دەزانێت وا “خەڵک هەست بە بێزاری و نەبینراو و نەبیستراو و پشتگوێ خستن دەکەن بەهۆی راگەیاندنە ناتەندرووستەکان وە زۆر کات ناخایەنێت بۆ ئەنجامدانی ئەو کارانە: کە گوێبگرت لە بەڕاستی تێگەیاندن و بە قسەکردن لەگەڵ خەڵک کە دیدگای جیاوازیان هەیە، دەست دەکات بە دروستکردنی ئەو هاوکێشە سیاسیەیی کە ڕێگەمان پێدەدات بگەینەوە بە ئامانجەسەرەکیەکانمان ..

” بۆ ئەوەی مرۆڤی کورد وەک مرۆڤ ببینن”

هێشتا زووە بزانین ئایا هەوڵەکانی گروپی دیکە لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتن بەدەستدەهێنن یان نا، بەڵام ئەو کارەکە بە گرنگ دەزانێت کە رابردوویان چیان کردووە وە ڕاپۆرتی راگەیاندنە حیکایەتئامێزەکانیان لە کاندیدەکانیانەوە دەبیستین کە هەست دەکەن دەسەڵاتیان هەیە بەم خۆ کاندید کردنانەیان جیهان دەگۆڕن ! …
ئەوە کێشەیانە کە لەلۆکاڵی سیاسیەوە بە هزرێکی لۆکاڵ ناوچەی تەنگتر ببیتە بەڵایەکی سیاسی تێنەگەیشتوو لەسیاسەتی نێودەوڵەتی و هاوکێشەقورسەکانی فۆرمی قورسی سیاسەت ئێستا خوێنەر دەڵێت چۆن ؟؟؟ نموونە

ئەم چەند ڕۆژەی رابردوو پارچەکرداری دابەشکردنی پایەوپلەی ئیداری چەند ناوچەیەک لە ناوچە داگیرکراوەکانی کوردستان بریتی نەبوو لە دەرئەنجامی سیاسەتکاری مۆڕاڵی بەڵکو کودەتایەکی بچوکراوەی دەزگایەکی ئەمنی جیهانی وەکو رووس بووبە ئەقڵ میلیشیاکانی کرد ،سەرکەوتوو نەبوو… رووس بۆ کەمکردنەوەی فشاری بەرەی جەنگ لە ئۆکراین هەوڵی دا لە بەرفراوانکردنی ململانێیی تورکیا و پێ کەکە و هاوهزرانی میحوەریان بۆجوگـــرافیایەکی فراوانتر و پێدانی زیاتر شەرعیەتدان بە ئۆردوی تورک بۆ ئۆپراسیۆنی زیاتر ..
کە لێرەدا هەمان ئەو گروپ و،حزبە لۆکاڵیانە بە زوڕنایی راگەیاندن مێشکی کومەڵگەیان سیخناخ کردووە بە شرۆڤەی ناراست و درۆکردن کە لەکاتێکدا خودی خۆیان و سەرکردەکانیان،نازانن لە ئامرازێکی بچوکی ئاژاوەنانەوە زیاتر نین و لە تابلۆ گەورەی سیاسەتی نێودەوڵەتی ئەگەر تۆپەکە فرێدرێت وەکو ئەو کەسەی لە لایەکی یاریگاکەشدان ناتوانن تۆپی دەرچوو لە یاریگا بگەرێننەوە بۆ مەیدان ،، چۆن پێ کەکە راکێشەری لەشکرکێشی تورکن ئەو هەنگاوەی ئەو حزبانە لە مووسڵ هەمان ڕۆڵی بینی بەزیاترەوەکە سەرکەوتوو نەبوون وشکتیان هێنا ،تێناگەن کە هاوئاوازی ئەوانە شەڕگە گەورەتر دەکات..

بۆیە تاکی کورد لە دیدگەی ئەو فەریکە سیاسیانەوە بەمرۆڤ هێشتا نەهاتۆتە ئەژمار ، چونکە تێنەگەیشتوون کە تاکی کورد لە چ ئاستێکی مرۆڤ بووندایە لەرێی، “سۆشیال میدیا بە دەگمەن وا لە خەڵک دەکات لەناکاو ببنە گروپ پەرست و توندڕەو کە مەبەستیانە ئەو لایانانە بۆخۆیان ببنە پێشەنگبۆ ئەم کارە “…

بەڵام بۆیە کاتێک ” خەڵک دەستیان دەکەن بە پۆستکردن لەسەر هەر بابەتێک ، کۆمەڵگە دەست بە سەیرکردنی و شرۆڤە دواتر ئەوە شتەکانی چڕتر کردەوە بۆ تێگەیشتن لێی کاری ئەو لایانەنە سەرکەوتوو نابێت.” کە ئەگەر بیرتان بێت “سەردەمێک هەبوو ئەگەر کەسێک قسەی ترسناک و ناراست بکات، ئەوە نەرێنی بوو خەڵک (خۆیان لەوە دوور نەخستەوە و لێی کۆ دەبوونەوە ) چونکە پێیان خۆش بوو بەڵکو لەبەر ئەوەی ئازاریان دەدا زیاتر لایانگری بوون .” ئەمە دەرئەنجامی ئۆپزسیۆنە نانیشمانیەکانە کە ئێستا وویستیانە بە زمانی پۆلیسیکردن کۆمەڵێک کە تەحەدای لەگەڵدایە ڕێگری بکەن لەپرۆسەیەک بە تایبەت کاتێک باس لە هەڵبژاردن و چاوەڕوانی کوردستانیەکان دەکرێت کە دەتوانن زۆر بە باشی هەرچییەک بیانەوێت بیڵێن، هەرکاتێک بیانەوێت بیکەن .

بەڕێوەبەری پڕۆژەی سیاسی بە مۆڕاڵ لە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکاندا وەکو شارەزایان دەڵێن بریتیە لە پارێزارانی وڵات لەوکەسانەن کە باشترین نموونەکانی سیاسەتمەدارانن کە هەوڵدەدەن بۆ دۆزینەوەی خاڵە هاوبەشەکان بە بەکارهێنانی زمانی میانڕەو خەڵک و دەسەڵات کۆبکەنەوە ،” ئەوە پارتییە کەراستەهەموو سیاسەتێک و بڕیارەکانی لۆکاڵین بەڵام حزبی بە پرنسیپ ئەو سیاسەتە دەکاتە نێودەوڵەتی و نیشتمانیش دەپارێزێت” ..

(ئەوەی) بەردەوام مەبەستە بیڵێم ئەوەیە کە بەشێک لە کێشەکە ئەوەیە کە حزبەکانی دیکە چیتر حزبی پرەنسیپ نین و نەبوون بەڵکو کوالێتی کەسایەتین و شوناسی فڵان و فڵان هەڵدەگرن کە پاڵەوانی سیاسیەتە شکست خواردوە لۆکاڵیەکانن .. بۆیە ئیدی بەسە سیاسەتی بازرگانی کردن بە ئیرادەی نەتەوەو یاریکردن بەدوارۆژی نیشتمانێک کە ئێوە تیادا هێشتا شوناسی ووڵاتانی ئەوروپاتان لەگیرفاندایە تیادا ، بۆیە مرۆڤی کورد وەکو مرۆڤانە ببینن کە ڕەگەزنامەی ووڵاتەکانیان هەڵدەگرن ..

تاکی کورد و گەنجەکان بەتایبەت لە هەڵبژاردنی داهاتوو بەشداریان زیاتر بێت تاکو خۆیان دارێژەری ئایندەی سیاسی وئابووری و زانستی و گەیشتن بەو نیشتمانەی کە ئاڵاکەی رۆژەبە واقعی ئەو دەوڵەت سەربەخۆیەی لە جیهانی میزاجی و سۆشیال میدیا داتانمەزراندووە بکەنەراستی ڕەها و هەوێنی دامەزراندنی ووڵتی سەربەخۆی خۆت ڵەم چەند سەڵەی داهاتوو کە رۆژهەڵاتی ناوەراست گۆڕانکاری بەخۆیەوە دەبینێت ڕۆڵی خۆت هەبێت . تەنها دەنگدان و بەشداری لەهەڵبژاردنە ژیانی بەکەرامەتت بۆ مسۆگەر دەکات…

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.