31ی ئاب سەکەوتنێکی مێژووی و شانازییەکی گەورەکە..


رێبوار حەمەلاو شوانی

25 ساڵ بەسەر رووداوی 31 ی ئابی 1996دا تێپەڕ دەبێت، ئەو رووداوەی بە وەرچەرخانێکی گەورە دادەنرێ لە مێژووی هەرێمی کوردستاندا، کاتێک ئەوانەی پێیانوابوو کە هەولێر گوندێکی گەورەیە، خۆیان دانیان بەوە دانا کە دوای 31 ئاب ناوەندێکی گرنگی دیپلۆماسیە نەک هەر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڵکو لە هەموو جیهان دا.لەوبارەیەوە كریس كۆچێرا لەبارەی قەبارەی ئەو هێزە ئێرانیەوە لەكتێبەكەی خۆی بەناوی “بزووتنەوەی نەتەوەیی كورد و ویستی سەربەخۆیی” دەڵێت “سەدان كامیۆنی تۆپهەڵگری 130ملم و 150 ملم دەیان موشەكەی جۆراوجۆری كاتیۆشا و دەیان موشەكی حوسێن”، ئێران دەستکێشی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەو هێرشەیان بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە.کە سوپای پاسدارانی ئێران بە چاوساخی یەکێتی زۆربەی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پارتی کەوتە بەردەست، کە لەلایەکی دیکەوە پارتی کرێکارانی کوردستانیش، pkk پەكەكە بەرەیەكی بەرفراوانی شەڕیان لە دژی پارتی دیموکراتی کوردستان كردبووەوە، بەشێوەیەک پەكەكە لە بادینان و پاسدار و یەكێتیش لە سۆران بڕیاریاندابوو كۆتایی بە پارتی بێنن.لە راسییدا 31 ی ئاب روداوێك نیە دابڕوا بوو بێت لە مێژووی پێش خۆی، بەڵكو درێژكراوەی ئەو زنجیرە شەڕە ناوخۆیانەیە كە لەناوەڕاستی شەستەكانی سەدەی رابردووەوە بە خیانەتی ساڵی 66ەوە دەست پێدەكات. ئەو جاشایەتییە گەورەیە و خۆبەدەستەوە دانەیان دوای ئەوە هاتووە کاتێک هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە پشتیوانی راستەوخۆی سووپای پاسداران رێككەوتننامەی پاریس یان پێشێلکرد، كە تاکە ئومێدێك بوو بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕی براکوژی.ئەوە بوو کاتێک سوپای پاسدارانی ئێران بە چاوساخی هێزەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سنورەكانی هەرێمی كوردستانیان بەزاند و لە كۆتایی مانگی تەمموزی ساڵی 1996 پەلاماری بارەگاكانی حزبی دیمكراتی كوردستانی ئێرانیان و تەواوی بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستانیان دا. 31ی ئابی 1996 شانازیەکی گەورەیە چونکە کوردستانی لە ژێر کۆمەڵێک جاش گەمژەی سەردەم کە پێیان وابوو بە ڕێگەی سوپای داگیرکەرەوە دەتوانن شکۆی گەل و نیشتمانەکەیان و بە تایبەتی پارتی و بارزانی کە هەمیشە خۆی بە بەرپرسیار بەرامبەرنەتەوە و نیشتمانەکەی زانییووە سەرکەوتوو ببینن ئەو ڕووداوە گرنگە دەستكەوتی گەورەی بۆ كورد هێنایە پێش. پشت بەستن بە دوژمن بۆ لەنابردنی بەرهەمی خەباتی دەیان ساڵە و قوربانیدانی نەك هەر ناپاكی نەبووە، بەڵكو دەستكەوت بووە، بەوەی هێزە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەكان بەشێك بوون لە خوڵقاندنی بە شێوەی ڕێككەوتن، كە كورد و ئەو هێزە گەورانەی دەوروبەر و دونیا بەرژەوەندییان لەوەدا بووە كە ئەو ڕووداوە بخوڵقێت، بۆ كۆتایی هێنان بە شەڕ. تازە جاش و کۆنە جاشەکانی شەست و شەش و ڕێکخەرە کۆنەکەی تاقمە پووخە ووشکە فەندیە گنجیەکەی زەرگەتە کارێکتەرێکی کارای هێنانی پاسداران بوون بۆ داگیرکردنی شاری هەولێرو حکومەت و پەڕلەمانی کوردستان ،کۆنە جاشەکانی شەست و شەش بە پیلانێکی تۆکمەو چەند ڕاوێژکارێکی پاسداران و هێزێکی پاسداران پێش 31 ی ئاب هەولێریان داگیر کرد، کۆنە جاشە خۆفرۆشەکانی شەست و شەش و خودی نەوشێروان مستەفا پاسدارانیان هێنایە سەر شاری کۆیە و کەمپی سڤیلی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کاتیوشا بارانیان کرد ،ئامانج لێی گرتنی 12 سەرکردەی حزبی دیموکرات بوو بەڵام نەیانتوانی ئامانجەکەیان بەدی بهێنن چونکە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ئاگاداری ئەم پیلانە قێزەونە بوو . لە یادی یۆبیلی زێڕینی دامەزراندنی پارتیدا لە حاجی ئۆمەران و قەسرێ و سیدەکان هێرشێکی سێ قۆڵی و هاوبەشی پاسداران و پەکەکەو جاش جەلالیەکان کرایە سەر پارتی ،بەڵام تێکشکان، بڕیار بوو پاسداران و جاش جەلالیەکان لەگەڵ پاسداران پەلاماری سەری ڕەش بدەن بەڵام بەهۆی شکاندنی هێزەکەی جاش جەلالیەکان و پەکەکەو پاسداران نەیانتوانی هێرشی سەری ڕەش بکەن . پیلانگێڕیە کانی پاسداران و جاش جەلالیەکان بەردەوام بوو بۆیە لەساڵی 1996 ولە 31 ی ئابدا پارتی بەفەرمانی ئەمریکاو نەتەوەیەکگرتوەکان بانگێشتی عێڕاقی کرد کە شاری هەولێر لە پاسداران و جاش جەلالیەکان پاک بکاتەوە، ئەگەر موافەقەی یوئێن و ئەمریکا نەبوایە عێڕاق بۆی نەبوو داخیلی هەولێر بێت چونکە بەپێی بڕیاری 986 ی نەتەوە یەکگرتووەکان عێڕاق نەیدەتوانی داخیلی هێلی 36 بێت و فڕۆکەش هەڵبستێنێت ..

“لە راسییدا 31 ی ئاب روداوێك نیە دابڕوا بوو بێت لە مێژووی پێش خۆی”

ئەوەبوو عێڕاق ، جاش یەکێتییەکان و پاسدارانی لەهەولێر پاککردەوە ،ئەم ڕۆژە ڕۆژێکی پڕشنگدارە لە مێژووی گەلەکەمان چونکە پارتی توانی ئەمریکاو یوئێن و عێڕاق ڕازی بکات تاکو پاسداران و جاش یەکێتیە بەکرێگیراوەکان دەربکات لە پایتەختی کوردستان.. کە بووبووە مۆڵگە وشوێنی دزو مافیاو تاڵانچیەکان .بۆیە لەم ڕۆژە مێژووییە کە پاشەڵی جاش جەلالیەکان شین کرایەوە و هەموو ساڵێک شیوەنی شوێنی شینبوونەوەکە دەگێڕن ،کە کاریگەری ئەوشەقە لەسەر پاشەڵیان تاکو ئەمڕۆ ماوە. ناکرێت ئاماژە بە رادەستکردنی نیوەی خاکی کوردستان نەدەین لە کاتێکدا ‌پێشمەرگەی کوردستان گیانی بەخشی بۆ پارێزگاریکردنی کەرکووک و هەموو خاکی کوردستان بەڵام جارێکی تر و بەهەمان زێهنیەتی خۆفرۆشانە جارێکی تر کەرکووک یان ڕادەستی هەمان ئەو ئاغایانە کرد کە پێشتر هەولێریان رادستکردبوو کە هەموو ئەو راستییانە پێمان دەلێن کە جاشایەتی وەک نەخۆشییەکی بۆماوییە کە لە نێو دەماری خۆفرۆشان و خاکفرۆشانە و هەر کاتێک بۆیان ڕێککەرێت کوردوکوردستان بە دوژمنان دەفرۆشنەوە. وەک هەمیشە پارتی و بارزانی پارێزەری شکۆ و دەستکەوتەکانە کورتترین وەڵامی جاشەکان ئەوەیە دوژمن و داگیرکەر لە دژی دوژمنان و ستەمکار و داگیرکەرانی بەکار هێناوە و دەهێنێت.نابێت ئەو راسییەش لە بیر بکەین کە ئەگەر 31ی ئاب نەبووایە ، ئێستا شتێك نەبوو بەناوی قەوارەی سیاسی هەرێمی كوردستان و دەستكەوتی خەباتی گەلی كوردستان. ئەگەر لە دوای ئەو مێژووە بڕوانین کە دەکەوێتە دوای 31ی ئاب، ئەوە 31 ئاب، خاڵی وه‌رچه‌رخان بووە له‌ مێژووی کوردستاندا، چونکه‌ پیلانێکی گه‌وره‌ دژ به‌ هەرێمی کوردستان لەلایەک پووچه‌ڵ کرایه‌وه‌، لەلایەکی دیکەش کوردستان به‌ گشتی و هه‌ولێر به‌ تایبه‌تی رووی له‌ گه‌شانه‌وه‌ کرد، ئه‌و هه‌ولێره‌ی ئێستا هیچی له‌و هه‌ولێره‌ ناچێت که‌ پێش 31ی ئاب هه‌بوو، 31ی ئاب بووه‌ ده‌ستپێکی قۆناغێکی نوێ و سه‌ره‌تای کۆتایی قۆناغێکی پڕ له‌ ئازار و مه‌ینه‌تی و پیلانگێڕی، بۆیه‌ 31ی ئاب له‌ مێژوودا به‌ رۆژی شکستی پرۆ ئێرانی داده‌نرێت له‌ به‌رانبه‌ر پارتی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ و نیشتمانی کوردستان٠بۆیە،31ی ئاب سەکەوتن و شانازییە گەورەکە،، بەرامبەر خاکفررۆشان و بەکرێگیراوان..

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.