ئەردۆغان ڕاسپاردەیەكی گەیاندووەتە سوننەی عێراق

جبوری لە دیمانەیەكی تەلەفزیۆنیدا “الرابعة” ڕایگەیاند (27ی تشرینی یەكەمی 2021) باسی لەوەكرد، ئەم داوایەی ئەردۆغان دوای ئەوە دێت خولی پێشوو ئێرانییەكان لە بەردەم ئەبو مەهدی موهەندیس محەمەد حەلبوسییان والێكرد سوێند بخوات كە پابەند بێت، بەڵام ئێستا لانیكەم دەوڵەتێكی سوننە بووەتە سەروكاری سوننەكان.

جبوری وتیشی، ئەردۆغان پێیوایە ئەزموونی حەلبوسی لە سەرۆكایەتی پەرلەمان سەركەوتوو بووە بۆ ناوچەكە و ئەوەشی وتووە “دوو لایەنەكەی سوننە هان دەدەم یەكبگرن و توركیا ئامادەیە گرەنتی پابەندبوون بەو رێككەوتنە بكات”.

پاش دەركەوتنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هاوپەیمانییەكەی حەلبوسی یەكەم و خەنجەر دووەم هاتن لە شارە سوننە نشینەكان و هەندێ رێبەرایەتی دیاریش بزربوون لەوانەش ماڵی نوجێفی.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.