واتساپ بڕیاریکی گرنگ دەدات

هەفتەی داهاتوو واتس ئاپ ملیۆنەها مۆبایل لە بەکارهێنانی ئاپپەکەی ڕادەگرێت
پلاتفۆڕمی کۆمەڵایەتی واتس ئاپ کە خاوەندارییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیای فەیسبووك، هەفتەی داهاتوو ملیۆنەها مۆبایل کە وەشانەکانیان بەسەرچووە لە بەکارهێنانی ئاپپەکەی ڕادەگرێت.

وەشانە نوێیەکەی واتس ئاپ مەرج دەخاتە سەر بەکارهێنەرانی کە سیستەمی 4.1ـی ئەندرۆید بۆ مۆبایلەکانی ئەندرۆید و iOS 10 بۆ مۆبایلەکانی IOS بەکاربهێنن، هەروەها بۆ مۆبایلەکانی دیکەش سیستەمی KaiOS 2.5.1 و JioPhone و JioPhone 2.

بۆ ئەم مەبەستەش کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە چیتر پشتگیری ئەو مۆبایلانە ناکات کە بە سیستەمی کۆن کاردەکەن و ڕادەگیرێن لە بەکارهێنانی ئاپپەکە ئەم بڕیارەش لە سەرەتای مانگی داهاتوودا واتا هەفتەی ئایندە جێبەجێدەکرێت.

هەروەها مۆبایلەکانی ئایفۆن کە ناتوانن iOS 10 بەکاربهێنن و بێبەش دەبن لە واتس ئاپ بریتین لە iPhone 4S و iPhone SE و iPhone 6S، لە بەرامبەردا مۆبایلەکانی سامسۆنگ کە چیتر ناتوانن پلاتفۆڕمەکە بەکاربهێنن بریتین لە Galaxy Trend Lite و Galaxy Trend II و Galaxy SII و Galaxy S3 mini و Galaxy Xcover 2 و Galaxy Core و Galaxy Ace 2.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.