ئەفسەرێک لە پۆلیسی پارێزگای دیالە راگەیاند، سێ گوللـە هاوەن گوندی شۆک ریم سەربە قەزای میقدادییەی کردووهته ئامانج.
ئەم هێرشە بە دووەم هێرشی هاوشێوە دادەنرێت کە لە ماوەی 48 کاتژمێردا بکرێتە سەر گوندەکە، دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممە بە ئاراستەکردنی گوللـە هاوەنێک هێرش کرایە سەر گوندەکە.
ئەفسەرەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت گوتیشی: “هێرشەکە هیچ زیانێکی لێ نەکەوتووهتەوە” و روونی کردەوە کە لە رۆژی سێشەممەی رابردووەوە دۆخی ئەمنی لە سەرانسەری قەزای میقدادییە گرژیی هەیە.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.