ڕۆژی یەکشەممە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت لە سنوری پارێزگای هەولێر پشووی فەرمییە

بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارین و لافاوەی کە دوو ڕۆژە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە هەندێک شوێن زیانی بە شەقامە سەرەکییەکانی پارێزگای هەولێر گەیاندووە، بۆیە بەمەبەستی پاککردنەوەی شەقامەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٣١-١٠-٢٠٢١ لە گشت دامەزراوەکانی حکومەت لە سنوری پارێزگای هەولێر پشووی فەرمییە.

د. جوتیار عادل
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.