کۆچبەرێکی کورد لە بیلاروسیا گیانی لەدەستدا

ئەو کۆچبەرەکە ماوەی چەند رۆژێکە لە جەنگەڵەکانی سەرسنوری نێوان بیلاروسیا و پۆڵەندادا ماوەتەوە و ویستویەتی بگاتە وڵاتی پۆڵەندا، بەڵام دوای ئەوەی نەیتوانیوە بگاتە ئەو وڵاتە گەڕاوەتەوە بیلاروسیا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەناو بازاڕ و لەو هۆڵێکی گەورەدا کۆچبەرەکە کەوتووە و تیمە پزیشکییەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە و دوای ئەوەی هەوڵیان لەگەڵداوە گیانی لەدەستداوە.

بەگوێرەی راپۆرتە پزیشکییەکان “کوردۆ رەمەزان” بەهۆکاری جەڵدەی دڵ گیانی لەدەستداوە و لە ئێستادا تەرمەکەی لە بیلاروسیادایە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.