رێكخراوی یونسكۆ مامۆستا سورەیا موتەهەرنیای لە شاری بیجار بە باشترین مامۆستای جیهان هەڵبژارد.
مامۆستا سورەیا موتەهەرنیای مامۆستای ماتماتیك و زمانی فارسی و هونەر و زانستی خوێندنگەی سەرەتایی 14ی خورادادە، جگە لەوەش زۆر جار ھاوكاری خوێندكارانی كردووە لە دابینكردنی پارە و چارەسەری پزیشكی.
مامۆستا سورەیا موتەهەرنیای دەڵێت: “سێ پاڵنەری سەرەكی هەیە لە ژیانیدا كە بریتین لە، خوێندن، گرنگیدان بە لاوازەكان و خواستی رۆڵگێڕان لە برەودان بە كۆمەڵگە”.
دەشڵێت، “كە زانكۆم تەواوكرد لە گوندێكی دوورەدەستی پارێزگای سنە- ی پایتەختی كوردستان بووم بە مامۆستا، هەر لەوێش یەكەم ھەوڵی تیمار كردنمدا كە كچێكی گەنج بوو لە سووتانی ماڵەكەیاندا سووتا بوو”.
ئەو پێی وایە كە گەورەترین دەستكەوتی كەمكردنەوەی ژمارەی رێژەی نەخوێندەوارییە بۆ نزیك ژێر سفر، بۆ ماوەی دوو ساڵیش یەك لەدوای یەك بە باشترین مامۆستا لە ئێران دەستنیشانكراوە.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.