سەرۆک مەسعود بارزانی لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی هێرشکردنە سەر ماڵی مستەفا کازمی بەلاو کرد


سەرۆک مەسعود بارزانی لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی هێرشکردنە سەر ماڵی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، “زۆر بە تووندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەكەین” و هێرشەکەش بە تیرۆریستی نێو دەبات. 

 دەقی پەیامەکە  بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

 زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەكەین كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ كراوەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆك وەزیران مستەفا كازمی لە بەغدا و، هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارانی ئەو هێرشە تیرۆریستیە دەخوازم. پێویستە  ڕێز لە سەروەری و سەقامگیریی عێراق بگیرێت و  بە هەوڵی هەموو لایەك ڕێگە لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە كردەوە تیرۆریستیانە بگیرێت.

 مسعود بارزانی

7ی تشرینی دووەمی 

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.