دەست بەسەر 3 کیلۆ ماددەی ھۆشبەر دەگیرێت

 زاری کرمانجی – چۆمان: بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی حاجی ئۆمەران لەدوای وەرگرتنی زانیاری و  چاودێری وورد لە سەر هەبوون وبازرگانی كردن بە ماددەی هوشبەر لە پارێزگای هەولیر، و لە دوای هەماهەنگی وپەیوەندی كردنی  بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازەی حاجی ئومەران لەگەل بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازە سنورییەكان.

 لە رێكەوتی  ( ٦ لە سەر  ٢٠٢١/١١/٧ ) مەفرەزەیەكی هاوبەش لە نیوان كارمەندانی ئاسایشی دەروازەی حاجی ئومەران و بەڕیوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازە سنورییەكان و بەڕێوەبەرایەتی نەهیشتنی ماددە هوشبەرەكان پێك دەهێت. و لەناو شاری هەولێر دا توانرا دەست بەسەر (٣)  سێ كیڵو گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری  حەشیش بگیرێت.  بە ناوی دەروازەی نێودوەلەتی حاجی ئۆمەران دەست خوشی  لە بەرێوەبەر و ئەفسەر و کارمەندانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی  نێودەولەتی حاجی ئۆمەران دەکەین کە بەردەوام لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی گشتی و ئارامی ھاوولاتیان و دەستگیرکردنی تاوانباران بە شەو و رۆژ لە ئەرک دان.

  ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.