پەرلەمان وەک دەزگایکی بەتاڵ

  • پەری مامەسێنی

پێناسە گشتیەکەی پەرلەمان ئەوەیە لەلایەن خەڵکەوە ھەڵدەبژێردرێ بۆ دانانی یاسا و چاودێریکردن بەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی وڵاتدا لە دنیادا پەرلەمان رەقیب و دەسەڵاتی یەکەمە کە وزە ئەدات بە دامەزراوەکانی تر بۆ چۆنیەتی کارەکانیان دەنگدەری وڵاتان بەردەوام چاویان لەو دەزگایەیە کە دەنگیان پێداوە و ھەست بە دەنگ و بونی خۆیان دەکەن لەناو پەرلەماندا بۆیە بەردەوام لە نوێنەرەکانیان دەپرسنەوە تا بە جوانی ئەدای دەنگدەر بکەن لە بڕیارە گرنگەکان بۆ بەرژەوەندی گشتی لەو دامەزراوەیەدا دەدرێت.

پەرلەمانی کوردستان جیاواز لەوانەی دنیا ئەو چەند ساڵەی ڕابردوو بەس بەناو ناوی پەرلەمان بووە ئەگینا لە ناوەڕۆکدا زۆر بە لاوازی دەرکەوتووە نەیتوانیوە ئەدای خۆی بکات ئەویش بە ھۆی ھەڵدانی ھەموو جۆرە کەسێک بۆ ئەو دەزگایە بێ باکگراوندی پەرلەمانی و ئەزمونی دامەزراوەیی ئەوەش وای کردوە لەناو ڕای گشتی وەک عەیبەو سەیر باسی پەرلەمان بکرێت.

ئێستا پەرلەمان وەک دەزگایەکی پارە سەیر دەکرێت ھەمووی چاوی لەسەریەتی بۆ پەیداکردنی پارەو دەوڵەمەند بون مەعقولە پەرلەمانتار ھەیە چوار ساڵەکە تەواو دەکات و ھێشتا لە ئەرک و پیشەی پەرلەمانی شارەزا نەبووە بۆیە ئەو دەزگایە دەبێت پڕ بکرێت لە خەڵکی بە ئەزمون و بە توانا تا ئەدای کاری خۆی بە جوانی بکات ھەر کات ئەوەت کرد لەوێوە تۆ دەتوانیت بینای ھەرێمی بەھێز بکەیت و ببیت بە نمونەیەکی جوانتر لە ناوچەکە نەوەک پڕی بکەی لە نەزان کە ھیچ لە گرنگی ئەو دەزگایە نەزانیت وەک ئەوەی ئێستا وێرانی بکات.

نڤیسەرا هێژا بۆ دیتنا بابەتێن خۆ ئەو ناڤێ خۆ لبن ڤێ نڤیسینێ لێبدە هەموو بابەتین تە هێن …. دگەل رێز

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.