حکومەتی هەرێمی کوردستان 10 ملیار دینار بۆ کەرتی تەندروستی تەرخان دەکات

سەرۆکوەزایرانی هەرێمی کوردستان، بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا 10 ملیار دینار بۆ کەرتى تەندروستی تەرخان دەکات.

بەپێی راگەیێنراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێمی کوردستان، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕی 10 ملیار دینار بۆ کەرتی تەندروستی تەرخان دەکات.

  • بڕی ملیارێک و 500 ملیۆن تاوەکو پێنج ملیار دینار بۆ کڕینی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی.
  • بڕی چوار ملیار دینار بۆ هاندانی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی.
  • بڕی 150 ملیۆن دینار بۆ هەڵمەتی هۆشیاریی تەندروستی.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.