هەولێر ، تاوانبارەک دەستگیر کرد

۱-لەڕێکەوتی ٥ / ۱۱ / ۲٠۲۱ لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لەناو شاری هەولێر دوای گومانکردنیان لە پۆستێك کە بریتبوو لەقۆرییەکی گەورە دوای پشکنین و کردنەوەی دەرکەوت بڕی ( ۸۸٠ ) هەشت سەد و هەشتا گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( کریستاڵ )ی تیادا شاردرابووەوە و دەیانویست لەڕێگای کۆمپانیایەکی گواستنەوە ڕەوانەی ووڵاتی ( ئوستراڵیا ) ی بکەن
۲- لەچالاکیەکی دیکەدا لەڕێکەوتی ٦ / ۱۱ / ۲٠۲۱ لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیرا بەسەر پۆستێکی دیکە کە پارچەیەک یەدەگی ئامێرێکی میکانیکی بوو کە بڕی ( ۱,۸٤٠ ) یەک کیلۆ و هەشت سەد و چل گرام ماددەی هۆشبەری لەجۆری ( تلیاک ) تێدا شاردرابووەوە و بەنیازبوون ڕەوانەی ووڵاتی ( کەنەدا )ی بکەن لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێك بەناوی ( د – ك – ق ) کە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراوە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.