وەزیری پەروەردە: بۆ داخستنی خوێندنگاكان دەسەڵات دراوەتە پارێزگاكان
ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، نزیكەی دوو هەزار خوێندكار و مامۆستا و فەرمانبەری وەزارەتی پەروەردە تووشی كۆرۆنا بوون و بۆ داخستنی خوێندنگاكان دەسەڵات دراوەتە پارێزگاكان.
ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا وتی، بۆ داخستنی خوێندنگەكان دەسەڵات دراوەتە پارێزگاكان، بەڵام بۆ داخستنی سەرجەم خوێندنگەكان هیچ راسپاردەیەكی تەندروستی نییە لەئێستادا.
وەزیری پەروەردە ئەوەشی ئاشكرا كرد، ماوەی چەند رۆژێكە باس لە ئەگەری داخستنی خوێندنگاكان بەهۆی كۆرۆناوە دەكەن ئەوەش هیچ بنەمایەكی نییە، هەر كاتێك ئامارەكانی توشبوون گەیشتن بە ئاستێكی مەترسیدار و تەندروستی هەرێم پێشنیازی داخستنی ناوەندەكانی خوێندنی كرد ئەوكاتە دادەخرێن.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.