ئایا بەریەک کەوتن لەنێوان شیعەکانی عێراقدا ڕوودەدات؟


ولید محەمەد سلێمان

لەدوای ڕوخانی ڕژێمی بەعسی دڕندە لەلایەن هاوپەیمانانەوە بەسەرۆکایەتی ئەمریکا لە بەهاری ساڵی ٢٠٠٣، کوتایی بەدەسەڵاتی سوننەکان هات و شیعەکانی لایەنگری ئێران دەسەڵاتیان گرتە دەست، بەڵام لە حوکمڕانی شکستیان هێناو نەیان توانی وەک پێویست دەسەڵاتەکەیان بخەنە بەرژەوەندی گەلی عێراق. لە دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی مانگی ڕابردوو شیعەکانی لایەنگری ئێران شکستیان هێناو دەنگەکانیان بۆ زیاتر لەنیوە دابەزین و ئەمەش بووە هۆی توڕەبوونیان و هەر زوو ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیان ڕەتکردەوەو داوایان کرد بەدەست دەنگەکان هەژماربکرێنەوە، دوای بەدەست هەژمارکردنەوەی سندوقی دەنگەکان بەدەست گۆرانکاری بەسەر دەنگەکانیان نەهات و دەستیان بەخۆپێشاندانەکان کرد، لەپاڵ خۆپێشاندانەکان هەوڵیاندا سندوقەکانی دەنگدان بسوتێنن بەڵام سەرکەوتوو نەبوون. دواتر هەڕەشەیان لە کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردو بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردە سەرماڵەکەی بەڵام لەتیرۆرکردنی سەرکەوتوو نەبوون. لە ئێستادا دوو گریمانە لەبەردەم شیعەکانی عێراقدا هەیە:
یەکەم: شەڕ لەنێوانیاندا ڕوودەدات چۆنکە لایەنگرانی ئێران دەنگەکانیان کەم بووەو ووڵاتانی کەنداوی عەرەبی بەتایبەتی ئێمارات تاوانباردەکرێن کەدەستیان هەبووە لە هەڵبژاردنەکان بەمەش ئەگەر ئەمانە دەسەڵات بگرنە دەست بەرژەوەندییەکانی ئێران لە عێراق کۆتایی دێن.
دووەم: شەڕ لەنێوانیاندا ڕوونادات چۆنکە سەرکردەی فەیلەقی قودس لە سۆپاس پاسداران ئیسماعیل قائانی دوای هێرش کردنە سەر ماڵی سەرۆک وەزیران لەسەر داوای حکۆمەتی عێراق سەردانی بەغدای کردو زنجیرەیەک کۆبوونەوەی ئەنجامداو ئەمەش لەبەرژەوەندی شیعەکانی لایەنگری ئێران بوو، کەدەکرێت جارێکی تر دەسەڵات بگرنەوە دەست.
بەڕای من ئەگەری دووەم بەهێزترە لەیەکەم چۆنکە تائێستا بەرژەوەندی ئێران لە عێراقی فیدڕاڵ پارێزراوەو پێم وایە ئەم جارەش حکومەتێکی لایەنگری ئێران لە عێراق پێکدەهێنرێت .

نڤیسەرێن هێژا بۆ دیتنا بابەتێن خۆ ئەو ناڤێ خۆ لبن ڤێ نڤیسینێ لێبدە هەموو بابەتین تە هێن …. دگەل رێز

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.