نرخی تمەن هاڕەی کرد و بۆ نزمترین ئاست دابەزی

زێ بادینان

نرخی تمەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلار بەردەوامە لە دابەزین و 100 دۆلار نزیکدەبێتەوە لە سێ ملیۆن تمەن، ئەوەش ئاستێکی پێوانەییە لەماوەی ڕابردوودا.

بەگوێرەی ئاژانسە ئابورییەکان، نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار هاڕەی کرد و لەئێستادا نرخی 100 دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر 2 ملیۆن 850 هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دابەزینی تمەن بۆ ئەو ئاستە لە ماوەی دەسەڵاتی ئیبراهیم ڕەئیسیدا ئاستێکی پێوانەییە و بۆ یەکەمجارە لە خولی سەرۆکایەتی ناوبراودا تمەن بەوشێوەیە دابەزێت.

دابەزینی نرخی تمەن بۆ ئەو نرخە لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوودا ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران داوای لە بانکی ناوەندی و وەزارەتی ئابوری کردبوو کە ڕێژەی دابەزینی تمەن دابەزێنن، بەڵام شارەزایان پێیانوایە ئەمە بە فەرمان ناکرێت و پێویستی بە میکانیزمی خۆی هەیە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.