مەسرور بارزانی ، پیاوی دەوڵەتمەدارو چاکسازی ڕیشەیی

ئەسرین عاسی شوانی

کاتێک لە جوڵانەوەکانی سەرۆکی حکومەت دەڕوانین، دەکرێت کردارو ئومێدی لەبەر هەڵبچنین،
لەبەر ئەوەی، کە دەیبینین کرداروگوفتاری یەکەو ماندو نەناس و خەباتکارانە بەردەوامە لە جێ بەجێکردنی بەڵێن و پرۆ گرامەکانی کابینەی نۆیەم لە بوارەکانی چاکسازی و وەبەر بەرەکانی کردنی گەندەڵی و پاراستنی ئەمن و ئاسایش . وە هەروەها لەهەموو هەنگاو وهەڵوێستکانیدا دەبینین کە کردارو کوفتارەکانی سەرۆکی حکومەت هاوتەریب. هەروەک لەسەرەتای دەست بەکاربوونیوە کە ڕێزدار مەسرور بارزانی بەڵێنی بە جەماوەری کوردستاندا سەرکەوتنی و جێ دەست دیار بونی بەسەر سەرجەم جومگەکانی بەڕێوەبردن دا لە کاروباری حکومەت،زوو چارەکردن و پەی بردن بە کروکی قەیران و دەسبردن بۆ هەندێک ئاماژەی ترسناک کە پێشتر ئەستەم بوو، کابینەکانی تر دەستی بۆ بەرن،بەڵام ڕێزدار مەسرور بارزانی هەروەک لەسەرەتای دەست بەکاربونیەوە زۆر بەڵێنی بە جەماوەردا،دەبینین هەنگاو بەهەنگاو لە بەرەو پێشچونەو لە لوتکەی ئاواتەکانی خەڵکی کوردستان نزیک دەبێتەوە،دیارە وەک لای هەموان ڕون و ئاشکرایە کەبەڕێز مەسرور بارزانی کاتێ دەسەڵاتی گرتە دەس و سوێندی یاسای خوارد،حکومەتی هەرێم لە قەیران و تەنگێژەی فرەی دا ئەتلایەوە،بەڵام هەر زوو وەک دەوڵەتمەدارێکی کارامەو بە حیکمەت و لێهاتویی توانی سەرکەوێت بەسەر هەندێک موستەحیلاتاو، لەنگەری قەیرانەکان ڕاگرێت،دیارە هەنگاوی چاکسازی بەزۆر کەندو کۆسپ دا گوزەری کردبوو،دەس بردن بۆی،زۆر بڤە بوو،کەم کەس دەیتوانی خۆی لە قەرەی بدات،بەڵام دیمان هەر لەسەرەتای دەس بەکاربونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمەوە،پایەکانی ئەو وێستگەیە کەوتنە سەر سکەی خۆی و چاکسازی وەک ئەوەی بەرنامەڕێژی بۆ کرابوو،کرایە کارنامەی حکومەت و خودی سەرۆکی حکومەتیش وەک ئەندازیاری بە ئەزمونی ئەو بوارە شانی دایە بەر قورسایی ئەوپرۆسەیەیی کە دەمێک بو،هەرێمی کوردستانی توشی داڕمانی دارایی کردبوەوە.
بۆیە گەر بە ژیان و جوڵانەوەکانی مەسرور بارزانی دا گوزەرێک بکەین وەک دەوڵەتمەدارێکی سەرکەوتوو مۆدرێن دەبینین هەنگاوەکانی بەر لە ڕوداوەکان و هاوتەریبی ڕوداوەکان پێ بە پێ لە چارەکردن و ڕێگا دۆزینەوەی دان،گەر بۆ نزیک ترین بەخەمەوەهاتنی بگەڕێینەوە دەبینین چەنێک لە خەمی هاوڵاتیانەو تا چ ڕادەیەک ئاوێتەی ئازاری گەلەکەیەتی،کاتێ ڕێژنە بارانێکی پایزە خۆی دەکات بەناو کوچەو کۆڵانەکانی پایتەختی هەرێمی کوردستان داو زەرەروو زیان بەر هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکەوێت،ئەوە سەرۆکی حکومەتە لەهەمان سات دا خەڵکی زیان لێکەوتوو بەسەر دەکاتەوەو،بەبڕیاری ئەو زیان لێکەوتوان قەرەبوو دەکرێتەوە،کاتێ قوتابیانی دەرچوو ناڕازی دێنە سەرشەقام و داوای مافی ماندویەتی خۆیان دەکەن،ئەوە سەرۆکی حکومەتە دێتە سەرخەت و خەمیان لەگەڵ دا دابەش دەکات،هەر وەک دەبینین چاوێکی لە دەوڵەتداریەو پێیەکی لە ناو بازاڕو چاودێری کردنی ژیانی خەڵکە،لە چارەسەرکردنی قەیرانەکان دا سڵ ناکاتەوەو کام گۆلە قوڵە سەوڵی خۆی لێ ئەئاوژێ و زاڵ ئەبێت بەسەر کەندو کۆسپەکان دا.
هەر لەسەر دەستی ئەو بەڕێزەو لەسەرو وەختی کابینەی نۆیەمە پڕۆژەی بیناکردن و ئاوەدان کردنەوە هەموو کوردستانی گرتۆتەوەو،سیمای شارستانیەت ، پڕۆژەی ڕێگاوبان، ڕەوتی خوێندن، تەندروستی و زاڵبون بەسەر نەخۆشی کڕۆناو،بێ ئەرزشکردنی تیرۆرستان لە هەنگاوی زۆر باش دان، کەواتە ئەوەی دەیبینین هەروا لە خۆڕا نەهاتۆتە گۆڕەپانەکە،ئەوە بەری ڕەنجی ئەندازیاری چاکسازی و دەوڵەتداریە کە کەسایەتیەکی خەمخۆری وەک ڕێزدار مەسرور بارزانی لە پشتە و وەک و ڕۆژی ڕوناکیش دیارە،هەنگاوەکانی بەرەو کوێ دەچن و چی لە توێشە بەرەی دایە.

نڤیسەرا هێژا بۆ دیتنا بابەتێن خۆ ئەو ناڤێ خۆ لبن ڤێ نڤیسینێ لێبدە هەموو بابەتین تە هێن …. دگەل رێز

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.