به‌های لیره‌ی توركی له دابه‌زین به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆش نرخه‌كه‌ی به‌راورد به رۆژ و هه‌فته‌كانی پێشوو زیاتر دابه‌زیووه.
میدیاكانی جیهان بڵاویان كردووه‌ته‌وه ، به‌های لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مریكی ڕوو لهدابهزینهو به‌راورد به رۆژ و هه‌فته‌كانی پێشوو زیاتر دابهزبووه و ئه‌مه‌ش نزمترین ئاستی دابه‌زینی به‌های دراوی ئه‌و وڵاته‌یه له مێژوویدا.
به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ش 13 ى 11 ى 2021 ، 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به 1000 ليرهی توركی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه.
میدیاكانی جیهان رایده‌گه‌یه‌نن: دابه‌زنی به‌های لیره‌ی توركی به‌هۆی سیاسه‌تی به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته‌یه كه ده‌ستیان خستووه‌ته نێو كاره‌كانی بانكی ناوه‌ندی توركیا ، كه ژماره‌یه‌ك به‌رێوه‌به‌ری بانكیش سزادراون و له كاره‌كانیان دورخراونه‌ته‌وه
لیرەی تورکی بۆ نزمترین ئاستی دابەزی بەرامبەر دۆلار پاش ئەوەی کە بانکی ناوەندی وڵاتەکە سیاسەتی نەختینەیی گۆڕی و نرخی سووی دابەزاند.
ئەوەی هاوڵاتیانی تورکیا لێی دەترسان ڕوویدا و بەهای داشکاوی لیرە بەرامبەر دۆلار بووە دوو ژمارە، لە ئێستادا یەك دۆلار بەرامبەر 10 لیرەی تورکیە.
ئەمە نزمترین ئاستی دراوەکەیە تاوەکو ئێستا تۆمار کرابێت و لەنێو هەموو دراوە داشکاوەکان خراپترین ئاستی تۆمارکرد، هەروەها جیا لەوە ئەوەی تورکیای بێزار کردووە هەڵاوسانی ئابووریە.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.