نەیمار لە یاریەکەی بەرازیل بەرامبەر ئەرجەنتین دوورخرایەوە

نەیمار لە یاریەکەی بەرازیل بەرامبەر ئەرجەنتین دوورخرایەوە بە هۆی تووشبوون بە پێکان.یەکێتی تۆپی پێی بەرازیل بڵاویکردەوە، هێرشبەری هەڵبژاردەکەیان نەیمار دا سیلڤا بەهۆی پێکانەوە لە پێکهاتەی هەڵبژاردەکەیان دوورخراوەتەوە بۆ یاریەکەی ئەرجەنتین لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال.یەکێتیەکە ئاشکرایکردووە، لە کۆتا پشکنینی پزیشکیدا دوای کۆتا ڕاهێنانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان دەرکەوتوە نەیمار تووشی پێکانهاتوە لە ماسولکەکانی ڕانی ڕاستیدا.ئاماژەیان بەوەشداوە، پزیشکەکانی هەڵبژاردەکە نەیماریان لە مەترسی پێکانەکەی ئاگادارکردوەتەوە و نابێت لەگەڵ هەڵبژاردەکەی گەشتی ئەرجەنتین بکات بۆ رووبەڕووبونەوەی هەڵبژاردەی ئەو وڵاتە.ڕۆژنامەکانیش ڕایانگەیاندوە، نەیمار لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دەگەڕێتەوە پاریس و لە یانەکەی پشکنینی زیاتری بۆ ئەنجامدەدرێت.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.