حکومەتی فەرەنسا: بێلاڕوسیا کۆچبەران بەکاردەهێنێت

حکومەتی فەڕەنسا دەێڵت “بیلاڕوسیا شانۆیەکی مەترسیدار لەسەر سنورەکانی نەمایش دەکات و ھەزاران کۆچبەر بەکاردەھێنێت”.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی تشرینی دووەم، گابریال ئاتاڵ وتەبێژی حکومەتی فەڕەنسا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند “دەسەڵاتدارانی بیلاڕوسیا ھەزاران کۆچبەری بێ ئومێد ڕاکێشەی سەر سنورەکانی دەکات و کۆیان دەکاتەوە و ھەرخۆشی وێنەیان دەگرێت و بڵاویدەکاتەوە، بیلاڕوسیاش ئەم کارەی بە ئامانجی دابەشبوونی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و بڵاوکردنەوەی ترس لە دڵی ئەوروپییەکان پیادە دەکات”.

وتەبێژی حکومەتی فەرنسا باسی لەوەشکرد، ھەر لە سەرەتای سەرھەڵدانی قەیرانەکەوە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا یەک ھەڵوێست بوون.

لەسەر پەیوەدنییە تەلەفۆنییەکەی ھەردوو سەرۆکی فەڕەنسا و سەرۆکی روسیا، وتی “رێککەوتوون لەسەر شێوازێک بۆ رێگریکردن لە بەکارھێنانی ئەو شێوازانەی کۆچبەران دەیگرنەبەر، بە تایبەتی رێگەدان بە کۆمسیۆنی باڵای پەنابەران دەست وەربداتە دۆسییەکە و کۆچبەران بە شێوازێکی مرۆڤانە بگەڕێنێتەوە وڵاتەکانی خۆیان”.

ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەیەکە دیاردەی کۆچکردن لەنێو ھاوڵاتیانی عێراقی پەرەی سەندووە ھەروەھا لە نێوان سنورەکانی بێلاڕوسیا و پۆڵەندا گیریان خواردووە و سنوری ھەردوولا بەسەریاندا داخراوە و لە بارودۆخێکی ناھەمواردان.

بەوھۆیەشەوە پۆڵەندا ژمارەی سەربازەکانی لەسەر سنور زیاتر کردووە و ئەمڕۆ پێکدادان لە نێوان کۆچبەران و سەربازانی پۆڵەندا روویدا و وەک خۆیان باسی لێوە دەکەن، حەوت سەربازی پۆڵەندا بە بەردی کۆچبەران بریندار بوون.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.