لە چوارچێوەی ئەو هێزانەی بڵاوەیان پێکراوە لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ نەهێشتنی دیاردەی چەکداری و ئۆتۆمبیلی جام رەش، لە ڕێگای سەیرانگای مێرگەپان تەقە بەسەر ئۆتۆمبیلەکانی دوو ئەفسەری نزیک لاهور جەنگی دەکراوە.
تەقە بەسەر ئۆتۆمبیلەکانی هەریەک لە عەقیدی پۆلیس، موراد کانی کوردەیی و رائید کاروان عەلی شاماردا لە رێگای مێرگەپان کراوە.
تەقەکان هیچ زەرەێکیان بەدواوە نەبووە، تەقەکان لەلایەن کەمێنێکی هێزەکانی ناوخۆوە کراوە کە لەسەر ئەو رێگایە خاڵی پشکنینیان بۆ نەهشتنی دیاردەی چەکداری و ئۆتۆمبیلی جام رەش داناوە.
ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە بەفەرمانی حکومەت و لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە هەڵمەتی پشکنین و دەستگیرکردنی ئەو کەسانە کردووە کە چەکی بێ مۆڵەت و ئۆتۆمبیلی جام رەشیان پێیە. لایەنگرانی لاهور جەنگی هاوسەرۆکی دەسەڵات لێسەندراوی یەکێتی، ئەو رێوشوێنانەی ئەو هێزانە گرتوویانەتە بەر بەدژی خۆیان ناوزەدی دەکەن.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.