دۆخی عێراق دوای هەڵبژاردنەکان

ئەسرین عاسی شوانی

وا هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراق ئەنجام دراو،کۆمسیون تاوتوێی تانەکانی کردوەو لە چاوەڕوانی دوا بڕیاری لێژنەی دادوەریە،بەڵام ئایا ئەنجامەکان ڕاگەیەندرا لایەنە ناڕەزاییەکان بەتایبەت گروپە شیعە نزیک لە ئێرانیەکان بە ئەنجامەکانی ڕازی دەبن،وەک پێشتر ناڕەزای و هەڕەشەی تێکدانی بارودۆخەکەیان دەکرد،هێرش بە دورون بۆ سەر شوێنی حەوانەوەی سەرۆک وەزیران،ئاماژەیەکی ترسناکەو عێراق زیاتر بۆ لێواری مەرگ غلۆر دەکاتەوە، گەر وا نەبێت ئەگەر هەیە بێ کێشەو لە کاتی خۆی دا حکومەتی داهاتوو دروست ببێت و ئەگەر دروست ببێت چۆن و کەی و چ جۆرە حکومەتێک دەبێت،ئایا وەک سەدر ڕایگەیاند حکومەتی داهاتوو نەشەرقی دەبێت نە غەربی،حکومەتێکی عێراقی بە هێز دبێت یان ئەوە تەنها خەون و خەیاڵە لەبەر ئەوەی ماڵی شیعە لە نێو خۆیان دا پەرتەوازەیەو کەس بەکەس نیەو ،پێکهاتەی سونەو کوردیش لەلایەن کوتلە شیعەکانی نێو پەرلەمانەوە پشتگوێ خراون،بە هەنجەتی کەمینەو زۆرینەوە،بۆیە ئەستەمە گەر حکومەتی داهاتوش پێک بهێنرێت حکومەتێکی نیشتمانی بێ کێشەو لە ئاستی تموحی خەڵکی عێراق بێت کە ناڕەزایەتی خەڵکەکەی شەقامی تەنیوەو کوچەو کۆڵانەکانی خوێناوی کردوە.

  • نڤیسەرا هێژا ئەو ناڤێ تە لخارێ هاتیە نڤیسین سەرەدان بکە هەموو بابەتێن خۆ ببینە …. دگەل رێز

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.