گـــولــــــــــــەکـــەم

  • حسێنێ دەحلێنەوی

دەی
گولەکەم
هەستەوە
هەمو کات
باخجەی مالەکەم ب رازێنەوە
بونی مسک و عەمبەر
لە بەیانیان و
ئێواراندا
لە مالەکەم ب رشێنە
بەهەبوونت
بەدیدارت
بە باوەشت
ئارامم بکە ،،
دەزانی
ئەمە وەرزی پایزە و
خوشی و جوانی دلم
لەو ئامێزگرتن و
ماچێکی بەیانیان
هەمو ماسولکەکانم
دەچولێنەوە
دەی وەرە
گولەکەم
با لە ژیاندا
روژگارەکانمان
بە یەکەوە
ببەستین و
دل خوش و
بەختەوەر بژیــــــــــــن

25/12/2021

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.