ئیسلام و کورد یان ڕزگاری نیشتمانی

ئەسرین شوانی

کوردستان سەرەڕای ئەوەی دابەش و پارچەپارچە کراوەو داگیرکەرانی کوردستان بە زەبری هێز سەرکوتی گەلەکەی دەکەن،ڕێگای مافە کەلتوریکانیشیان پێ نادەن،سەرەڕای داگیرکاری، داگیرکەرانی کوردستان و لەتکردنی کوردستان،هەندێک بەناوی حیزبی ئیسلامی هاتون و چەندین گروپ و جوڵانەوەی بەناو ئیسلامیان دامەزراندوە،کە ئەوەی داگیرکەران نەیان کردوە،ئەمان هاتون و تەواوکەری پەیامی دوژمنانی کوردیان لە ئەستۆ گرتوە،بە جۆرێک لاوانی کوردیان بەلاڕێ دا بردوە،کە ئەرکە نیشتمانیەکەیان بیربردونەتەوە کە خۆی لە ڕزگاری نیشتمانی دا دەبینێتەوە،باشە دەپرسین دین چی لە سیاسەت داوە لە کاتێک دا سەرجەم بیروباوڕە ئاینیەکانی کوردستان مومارەسەی بڕواو عەقیدەی ئاینی خۆیان دەکەن،ئایا دەرگای کام مزگەوت بەڕووی نوێژکەرێک و بانگخوازێک دا قفڵ دراوە تا کار بگاتە ئەوەی خۆی تێکەڵی سیاسەت بکات و دژی دەسکەوتی گەلەکەمان بوەستێتەوە،بۆ دەبێ لە جیاتی شۆڕشی نەتەوەیی بیری تەسکی دینی هاوردە بکەن و گەنج و لاوانی خێرلەخۆ نەدیوی پێ فریو بدەن،دەیڵێم کورد تا ڕزگاری نیشتمانی پێویستی نە بە خەباتی چینایەتی هەیە نە ئیسلامی چونکێ هێشتا کوردستان داگیرکراوی ئەو نەڕێتە باوانەیە کە کوردستانی پێ لەت لەت کراوە،بۆیە دەشڵێم ئێوە ڕابەرانی ڕەوتە ئیسلامیەکان بەکرێگیراوی داگیرکەرانی کوردستانن بەڵێنتان داوە کوردستان ئارامی نەبینێت گەر بۆتان بکرێت بەڵام خەیاڵتان خاوە ئێمە زۆر لەوە گەورەترین فریوی ئێوەی نۆکەری داگیرکاران بخۆین.

  • نڤیسەرا هێژا دکاری ئەو ناڤێ تە لخارێ هاتیە نڤیسین هەموو بابەتین خۆ ببینی …. دگەل رێز

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.