بۆچی دوزی کورد بە چەقبەستوویی ماوەتەوە؟
سەلاح بەیتولا ئاکرەیی
سەرەتا دەمەوێت ئاماژە بۆ ئەوە بکەم کە ئێمەی کورد مافی ڕەوای خومان بووە و مافی ڕەوای خومانە وەک هەر گەلێکی تری ناوچەی ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست خاوەن قەوارەیێکی سیاسی سەربەخۆ بە خۆمان بین
تاکو ئێستا کە کورد نەیتوانیوە ئەم ئامانجە بپێکێت هۆکار گەلێک هەبۆنەو وهەنە لەسەرۆی هەموشیانەوە لاوازی سیاسی و بەرژەوەندی دەوڵەتانی زلهێز.
زور جار گوتومە کورد لە کوێی هاوکێشە سیاسیەکاندا بووە لە کاتێکدا وەرچەرخانە سیاسیە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی و نێۆخۆییەکان لە هەموو قۆناغەکانی مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستاندا لە ئارادابوون
دەیان ده رفەت بۆ دوزی ڕەوای کورد هاتونەتە پێشەوە بەڵام هەموو دەرفەتەکان لەبارچوون بێ ئەوەی کورد بنوانێت هەنکاوێک بەرەو پێشەوە هەڵێنێت
شایانی باسە بۆ هەر گەل ونەتەوەیێک ئیڕادەیێکی سیاسی یەکگرتوو پێویستە کە ئەم ئیڕادەیە یەکگرتوویەتش لە کورد دا بە گشتی بوونی نیە بویە لاوازی کورد لە گەمەسیاسیەکاندا لە سەر ئاستی دەرەکی و نێۆخویی لێرەدا دردەکەوێت
چۆنکە بۆشایی سیاسی وادەکات دوزی ڕەوای گەلێک بە چەقبەستوویی بمێنێتەوە و لە کاروانی وەرچارخانە سیاسیەکان دوا بکەوێت
هەرچەندە کورد خەباتێکی بێ ووچانی کردووە و قوڕبانیەکی یەکجار زوری داوە بە درێژی قۆناغەکان
بەڵام کاتێک خوێندەوەو پلانێکی تۆکمە و بەهێز نەبێت بۆ مامەڵە کردن لە گەڵ پێشهاتە سیاسیەکان
هەروەها لە نێوخودا بە تایبەت لە ڕۆی سیاسیەوە بۆشاییەکی گەورە هەبێت پێکانی ئامانجیش ئەستەم دەبێت هەروەک چۆن دەبینین نا ئێستا کورد ئامانجی خوی نەپێکاوە
کوردستان وڵاتێکی فرە ڕەنگە لە هەموو ڕویێکەوە بۆنمونە ناکرێت حزبێکی سیاسی هەڵگری خەسڵەتە نەتەوایەتیەکان بێت و حزبێک یان چەند حزبلکی تر هەڵگری ئەجندای سیاسی دەرەکی بن ئەمە دەبوایە هەر لە سەرەتاوە بە سیستماتیک کرابوایە
چۆنکە ئەو زیانەی کە لە کۆشی لە یەکنرازانی سیاسی دەکەوێتەوە زور مەترسیدارە و هەڕەشەیکی گەوڕەشە بۆ سەر کۆی ئامانجی لە مێژینەی گەلەکەمان و زور نمونەی زیندوشمان هەن لە گشت ڤۆناغەکاندا کە چۆن و بە چ هۆکارێک کورد لە ئامانجە ڕاستقێنەکەی دور کەوتوتەوە
کەواتە کورد بۆ ئەوەی لەم هەموو ئازارو مەینەتیانە ڕزگاری بێت و ببێ بە خاوەنی قەوارەیێکی سیاسی سەربەخۆ بە خۆی
پێش هەموو شتێک واباشە هەمیشە ئەم پرسیارە لە خۆی بکات و بپرسێت بوچی ئامانجی خۆمان نەپێکەوە؟ دواتر بگاتە ئەم ئەنجامە کە هەتاوەکۆ ماڵی کورد ماڵێکی لەیەک هەڵوەشاوە بێت و حزبەکان کوردایەتی نەکەنە سەرمەشقی خەبات و تێکوشانی خۆیان وبە یێکەوە هەنگاو نەنێن لەسەر هەموو ئاستەکاندا
دۆخی سیاسی کوردیش لەمەی کە ئێستا هەیە باشتر نابێت بێت.
- نڤیسەرێ هێژا دکاری هەموو بابەتێن خۆ بینی یین هاتیە بەلاڤکرن …
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.