پیاو سالاری
پیاو سالاری
نەوزاد محمد
لە کاتێک دا پیاو سالاری لە کۆمەڵگای کوردەواری دا، گەیشتۆتە ئاستێک لە نەفامی و تێکهەڵ کردنی بابەتەکان لە نێوان کەم کردنی بها و پێگەی ئافرەت وەکو « مێینە »، کە لە سەدەی ١٨ وە ئەم جیاوازییە چێندەریە واقعێک بوو، وە پرەنسیبە سەردەمیەکانی سیاسەت و بە کۆمەڵگا بوون، دوو واقعی زۆر لێک دورن و تێهەڵ کردنیان هەڵەیەکی گەورەیە و مەبەست لێی بەسەردا بردنی کۆمەڵگایە.
ئەم جۆرە ئایدیایە لە تێگهەڵ کردنی بنەما مرۆڤایەتیەکان لەگەڵ هزری سیاسی بۆ مەرامێک، هەوڵدان لە بەرگی شەرعیەت و شارستانیەتەوە، گومان بخەنە سەر پرەنسیبەکانی پێکهاتەی کۆمەڵگا و مرۆڤایەتی و پێۆسەی سیاسی ، بە جۆرێک کە لە خزمەت پرسەکاندا دا نەبێت، بەڵکو دور کەوتنەوەیە لە هەردوو چوارچێوە و لە زیان گەیاندن، هیچی تر ناگەێنێت.
یەکەم، بابەتی گومان خستنە سەر توخمی مێینە و بە کەم زانینی و هەوڵی گۆڕینی ئاراستەکان، لەم سەردەمەدا، دەکەونە چوارچێوەی پیاو سالاری، کە ئەم ئایدیایە دەگەڕێتەوە بۆ دوو سەدە پێش ئێستا خەجەر زیاتر نەبێت، واتا نەگونجان لەگەڵ واقع و قۆناغی سەدەی ٢١.
دووەم، بە هەمان ئاراستە بابەتی پێڵاو ، لە سەردەمی حکومەتی کرێکاری سوید، پێڵاو تێگرتن لە سەردەمی حکومەتی مالکی، تا دەگاتە پێڵاو تێگرتنی کالفامێک بە حساب پەرلەمانتار لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.
گەرانەوە بۆ ئایدیای هزری چەپ و هەوڵی چاولێکردنیان لە هەندێک دیاردەی نە شیاو، بێ گومان مەبەست لێی نانەوەی ئاژاوەیە و هەوڵی کۆسپ خستنە رێی پرۆسەی سیاسی یە لە هەرێمی کوردستان.
کەواتا لە هەردوو ئاراستەوە، لە دیماگوگیەت و شێواندنی راستیەکان هیچی تری لێ نابینرێت، چونکە گەڕانەوە بۆ بەکارهێنانی هزرێکی ماوە بەسەرچوو، بێ گومان شیکاری ئیفلاسی سیاسی و فەرهەنگی لە هەندێک کەس و لایەن دەگەینێت.
بەپێی ئەو رووداوانەی لە نێو پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەرچاو کەوتن، ئەوەمان بۆ دەسەلمێنێت کە هزری سیاسی و نەتەوەیی و کولتوری کۆمەڵگای کوردەواری بە گشتی، لە قۆناغێکی هەستیار دایە.
بەڵام ئەگەر بە ووردی بچینە ناو راستیەکان دەبینین کە تەنها رێژەیەکی کەم هەوڵی ئەم ئاراستەیە دەدەن، ئەوەش لە پێناو تەنها خزمەت کردن بە هەندێک ئەجندا.
بێ گومان ئەمانەش بە کرێگیراوی دەرەکین و خۆیان رادەستی ئەجندای جیاواز کردووە دوور لە پرسە نەتەوەیی و چارەنوسسازەکانی گەلی کورد.
بەڵکو ئاراستە کراون هەرچی لە توانیاندا بێت بیخەنە گەر بۆ درب لێدان لە قەوارەی هەرێمی کوردستان لە رووی سیاسی و نەتەوەیی یەوە
جگە لە هەوڵەکانیان بۆ خستنی درزێک لە ناو کۆمەڵگای کوردەواری یەوە لە دژی یەکگرتنی هزری سیاسی و کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان کاری بۆ دەکات.
ئەوەی مەبەستانمانە، هیچ کاتێک ئەم هزرە پۆپۆلستیانە ناتوانن جێگای خۆیان بکەنەوە لە ناو کۆمەڵگای کوردەواری دا.
بەڵگەش ئەوەی لەم دوو رۆژەی دواییدا، لە سوشیال میدیای کوردستانی بیستمان، سەلمێنەری ئەو راستیەن کە کۆمەڵگای کوردەواری گەیشتۆتە ئاستێکی هوشیاری سیاسی و کۆمەڵایەتی کە ئەم جۆرە پیلانە هزریانە ناتوانن کاریگەری لەسەر بکەن.
واتا کۆمەڵکا پێشکەوتوترە لەم هزرە ماوە بەسەرچوانە و ناتوانن هیچ کاریگەری بخەنە سەر شیرازەی پتەوی کۆمەڵایەتی لە لایەک و هاوسۆزی و پشتیوانی کۆمەڵکا بۆ پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان.
راستی کۆتاییش سەلمێنەری سەرکەوتنی کۆمەڵگای کوردستانی یە بەسەر ئەم هزرە بۆگەن و ماوە بەسەرچوەکانە، کە ئەوە خۆی لە خۆیدا سەلمێنەری راست و دروستی ئاراستەی کۆمەڵگان بەرەو زیاتر شارستانیەت و چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسیەت و ئازادی و شارستانیەتی و یەکسانی چێندەر، لە تەواوی بوارەکانی ژیاندا.
بە پێویستیش دەزانرێت ئەم جۆرە کەسانە بە پێی یاسا بدرێنە دادگا و کردەوەکانیان بە تەعەدا بۆ سەر بنەماکانی کۆمەڵگای کوردەواری و پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان حساب بکرێت و سزا بدرێن.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.