شاری سلێمانی و یادی سولەیمانی
نەوزاد محەمەد
ئەمڕۆ یادی کوژرانی قاسم سولەیمانی سەرداری سوپاس قودسی ئێڕانی لە ئێران کرایەوە، هەروەها لە لایەن میلیشیاکانی سەرب بە بەرەی موقاوەمە لە عیراقیش ئەو یادە کرایەوە.
بەڵام ئەوەی مایەی نیگەرانی یە، ئەو یادە لە شارێکی کوردستانی وەکو شاری سلێمانی ئەو یادە بکرێتەوە و لەسەر ئاستێکی بەرزی حزبی و حکومی لەو شارە ئامادەی یادکرنەوەکە ببن، واتا بە فورمی کردنی ئەو یادە دەگەیێنێ !.
ئەوەیان لە کاتێکدایە لە رۆژهەڵاتی کوردستان وێنەی سولەیمانی سوتێندران و بە تیرۆریست ناو زەند کرا.
یاد کردنەوەی ئەم یادە لە شاری سلێمانی، سەلماندنی ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە شاری سلێمانی بوەتە بنکەیەک و بەشێک لە سیاسەتی بەرهەمهێنان هزری فاشیزمخوازی و تیرۆرخوازی و هەناردە کردنی بۆ دەرەوە.
روون و ئاشکرایە کە ئەم جۆرە هزر و ئایدیایە ناگونجێت لەگەڵ پرۆژەی سیاسی و پەروەردەی لە هەرێمی کوردستان و ئایندەی کورد بە گشتی، کە پەیرەوی نەهجی نەتەوەیی و ئازادیخوازی و دیموکراسی دەکات.
ئەم ملکەج بوونە، ئێستا و لە ئایندەش ڕەنگدانەوەی نەرینی دەکاتە سەر پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و کۆسپ دەخاتە بەردەم پرسی نەتەوەیی کوردی، هەر خودی ئەم لایەنانەش دەبن بە بشێک لە ئەجندای شەری بە وەکالەت لە ئایندە.
ئەوەیان لە کاتێکدایە پرۆسەی سیاسی لە عیراق بە گشتی بە دۆخێکی هەستیار دا تێدەپەڕێت و ئەوە دەخوازێت تەواوی لایەنە کوردستانیەکان بە یەکپرۆژە و گوتاری سیاسی ڕوو لە بەغدا بکەن و ببن بە هێزێکی یەگرتوو و توکمە لە پێناو داکوکی و بەرگری کردن لە مافەکانی هەرێمی کوردستان.
- نڤیسەرێ هێژا دکاری هەموو بابەتێن خۆ ب بینی یێن هاتیە بەلاڤکرن
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.