زارا محه‌ممه‌دی وه‌كو زمانی دایكی سومبلی ئازادی و خۆڕاگریه
بڕوا ئیبراهیم
بنه‌ڕه‌تی مانه‌وه‌ی كورد له باشوور، باكور، ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای كوردستان قسه‌كردن (ئاخه‌وتن) بووه به زمانی كوردی (زمانی دایك). نه‌ژادپه‌رستی (ڕاسییزم) نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كان له هه‌ناوی ئیمراتۆرییهتهكانیان له مێژووه‌وه، و دواتر دابه‌شكردنی كوردستان به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی عه‌ره‌ب، تورك و فارس، سیاسیه‌ته شۆڤێنزمهكانی ئه‌و ڕژێمانه‌ی حوكومی ده‌وڵه‌ته‌كانیان ده‌كرد دژ به گه‌لی كورد و یاساغكردنی قسه‌كردن به زمانی دایك و ئاخه‌وتن به زمانی كوردی، كه‌چی گه‌لی كورد توانی خۆڕاگرانه بێت له‌به‌رده‌م ئه‌و سیاسه‌ته شۆڤێنزمانه بووه‌ستێته‌وه و وه‌كوو گه‌لێكی زیندوو بمینێته‌وه له ناوچه‌كه!.
له توركیا سه‌د ساڵ زیاتر ده‌بێت دژاییه‌تی زمانی كوردی ده‌كرێت، كه‌چی ئێستا خه‌ریكه زمانی كوردی له ده‌زگاكانی په‌روه‌رده و فێركردن ده‌خوێندرێت و به یاسایی ده‌كرێت، له ده‌زگا ڕۆشنبیرییه‌كانی كتێب چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه ده‌كرێت به زمانی كوردی. له باشوریش له چه‌شنی باكوریش پترتر نه‌بوو بێت و كه‌متر نییه، ڕژێمه سیاسییه‌كانی عیراق یه‌ك له دوای یه‌ك زمانی كوردی دژاییه‌تی كرا و سیاسه‌تی ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یی و شۆڤێنزم له‌م وڵاته په‌یڕه‌و كرا دژ به گه‌لێكی دێرین، كه‌چی دوای ئه‌و هه‌موو هه‌وڵه و ماوه درێژه‌ی سڕینه‌وه‌یه‌ی جیاوازییه و سوتاندن و تێكدان و وێرانكردنی كوردستان و یاساغ كردنی زمانی كوردی، زمانی كوردی بوو به زمانێكی فه‌رمی و له ده‌ستووری عیراقی نوێ (2003). له ڕۆژئاوای كوردستان گه‌لی كورد ڕه‌گه‌زنامه‌ی سوریاییان پێ نه‌ده‌درا و به هاوڵاتی ئه‌و وڵاته هه‌ژمار نه‌ده‌كران، كه‌چی ئێستا هه‌رێمێكی دیفاكتۆیان دامه‌زراندووه، كه‌لتوور و زمان و فه‌رهه‌نگی خۆیان پاراست. له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان سه‌ره‌ڕای باڵاده‌ستی نه‌ته‌وه‌ی فارس له‌م وڵاته، له پێش شۆڕشی ئیسلامی ئێران (1979) شێوه‌ێك له سیاسه‌تێكی شۆڤێنزمانه له‌و وڵاته دژ به كورد په‌یڕه‌و ده‌كرا، له دوای شۆڕش یه‌كه‌م فه‌توای خومه‌ینی به “كافركردنی” كورد بوو و تاكوو ئێستاش كورد له‌م پارچه‌یه ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌یی ناسنامه‌یی ده‌بێته‌وه. له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان سیمای كوردبوون ماوه و توانیوویانه فه‌رهه‌نگ و زمانی كوردی بپارێزن، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو دژاییهتیه!. ئه‌مانه هه‌موو به‌لگه و ده‌لیلن له‌سه‌ر به‌هێزی و خۆڕاگری كورد له پاراستنی فه‌رهه‌نگ و كه‌لتور و زمان و ناسنامه‌ی خۆی.
سزادانی چاڵاكوان و مامۆستای زمانی كوردی (خاتوون زارا محه‌ممه‌دی)، له ڕێكه‌وتی ٨/١/٢٠٢٢ له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی شاری سنه، حوكمدانی به پێنج ساڵ زیندانیكردنی به بیانووی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر “ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆماری ئیسلامی ئێران”، تاوانی (خاتوون زارا) ته‌نیا فێركردنی قوتابیان بوو به زمانی دایك و پێكهێنانی ڕێكخراو و كۆمه‌ڵه له بواری زمان، كه ئه‌مه‌ش مافێكی سه‌ره‌تایی هه‌موو ئینسانێكه له جیهاندا و به گوێره‌ی جاڕنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ڕه‌وایه‌تی هه‌یه.
له هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی ڕۆشنبیری و كه‌لتوری چاڵاكی و كاردانه‌وه بنوێنن، هه‌ڵوێست هه‌بێت دژ به‌و سیاسه‌ته شۆڤێنیهته به‌رانبه‌ر نهتهوهێكی دێرین ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ببێته به چه‌ترێك بۆ پاراستنی كه‌لتور و زمانی كوردی هی سه‌رجه‌م پارچه‌كان. بێده‌نگ بوون به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌لوێستانه و سوكاییهتی كردن به‌رانبه‌ر به كورد ده‌كرێت له توركیا و ئێران، مانای ئه‌وه ناگه‌ینێت كه‌سێكی دیكه یاخود ده‌وڵه‌تێكی دیكه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی لێ بكرێت به‌زه‌یی پێدات بێته‌وه زمان و كهلتورت بپارێزێت، به‌ڵكوو ده‌كرێت به پێچه‌وانه‌وه بێت خۆت بێده‌نگ بیت كه‌س نایێت پارێزگاری لێبكات.
وه‌كوو هه‌لوێستێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌مێك پێگه و شانازی بۆ كورد، ئه‌و ڕۆژه (خاتوون زارا)ی لێی زیندانی كرا، ببێته به “ڕۆژی زمانی كوردی” له ته‌واوی كوردستان، (زارا) ببێته به سمبولی ئازادی، ببێته سه‌كۆی قسه‌كردن به زمانی كوردی. ئه‌و زه‌رده‌خه‌نانه‌ی (زارا) سومبلی ئازادی و خۆڕاگرییهتی، سومبلی به‌هێزی ناسنامه‌یه‌تی وه‌كوو تاكێكی خۆڕاگر به‌رانبه‌ر سیاسه‌تی شۆڤێنیزم و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی. “قوڕ به‌سه‌ر ئه‌و دوژمنه‌ی هیوای به به‌ندینخانه‌یه”. ئه‌مه گوتهیێكی (زارا)یه له پێش دادگای شۆڕشی سنه، ئیراده‌ی به‌هێز و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی “خۆ سه‌پاندن” و “خۆ فهرزكردنه”. كۆماری ئیسلامی ئه‌گه‌ر (زارا)یێكی بهندكردبێت، هێشتا پتر له 40 ملیۆن زارا به‌ندكراو نییه!
- نڤیسەرێ هێژا ئەو ناڤێ تە هاتیەنڤیسین لخاری دکاری هەموو بابەتین خۆ ببینی یێن هاتیە بەلاڤکرن
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.