بۆ چی دژایەتیی ” پارتی و بارزانيى”….. ؟!..

رێبوار شوانی


لە دوونیاو مێژووی ئەمرۆ ئێمەشداسیاسەتكردن بۆتە بۆ فرت و فێڵ
لەیەكتركردن و خیانەت و سیخوریكردن بۆ چەواشەكردن ، بۆ گاڵتە پێككردن بۆ ناشرینكردنی یەكتر” بۆ قبووڵنەكردنی یەكتر ، بۆ گەوجاندنی یەكتر ـ بۆ بەهەڵە بردنی گەل= بۆ لە ناوبردنی هەستی نەتەوەپەروەری و نیشتیمانپەوەری، بۆ ناشرینكردن و نەهێشتنی پیرۆزی و شانازیەكان ، بۆ كۆنترۆكردنی بیرو هزری جوان، بۆ پەرەدان بە كارەكانی قێزەوەن و بۆ بزر كردن و ڕەشكردنەوەی مێژووی پر شانازی” بۆ دروستكردنی دووبەرەكی و ڕق و قینەی یەكتر كوژە و دڵخۆشكردنی
خەبات و ماندووبوون و كوردایەتی و پێشمەرگەیەتی بارزانی و پارتی بۆ كورد و كوردستان زۆر لەوە زیاتر دەهێنی و گەورەترە بۆ ئەوانەی وەك ئێوە بیر دەكەنەوە، ئەگەر رێزیشی نەگەرن قبولی قسەكانی نابەجێی ئێوە و سووكایەتی پێ كردنی نییە.سەرۆك بارزانی و پارتی و شەهیدانی كوردستان گەورەتر و پر شانازی ترن بۆ سەدان هەزار كورد ئەگەر بەملیۆنەها نەبێت.بارزانی و پارتی خاوەن كۆمەڵێك دەستكەوت و پر بەهایی جوانی نەتەوەی و نیشتیمانین و بەردەوامیشن لە هێنانە دی و گەیشتن بەگەورەترین شەرفمەندی و شكۆمەندی كورد و كوردستان، پێدەچێت و مێژووش سەڵماندی كە ئەوانەی ئەمرۆ دژایەتیی پارتی و بارزانی دەكەن ، هیچیان لە هەگبە دا نییە و بۆیی ئیرەتان بە پارتی و بارزانی دێت، ئەمەیان شتێكە و هیچ كەسە و لایەنێك ناتوانن وەك پارتی و بارزانی خاوەن جوانییەكانی نەتەوەی و نیشتیمانی بن، كوردایەتی و شۆرشگێری و سیاسەت و سیاسەمەداری كاری هەموو كەسێك و لایەنێك نییە، ئەمەیان كاری كردارین و دەبێ‌ لە مەیداندا بەكردەوە بسەڵمێنی و ئەنجامی بدەی نەك بە قسەی گەورە و زل و خۆ هەڵكێشان و چەواشەكاری.ئەو دەم زەلی و خۆ هەلكێشانەی ئێوە لەپۆست و قسە و نووسینانەكانتان، جگە لە نەزانین و نەفامی و لورینی بێ بنەماو بێ مانا و خۆفرۆشتن بە دوژمنانی كوردستان نەبێت هیچی دیكەی نییە.خۆزگە بەر لە هەموو شتێك خوێندنەوە و پێناسەیەكی خۆتان كردبوایە، ئاخۆ ئێو چین و بۆ چی وا دەكەن و لە پێناو چ مەبەستێك ئەمە دەكەن، ئینجا پێناسە و خوێندنەوەتان بۆ خەلكی دیكە بكردبوایە.دڵنیام لەوەی ناتوانن پێناسەیەكی وەك خۆی بۆ هیچ كەسێك و لایەنێك بكەن، چەنكە ئێوە وەك ئەلقەی دەستی كەسانی نەیارانی كورد و كوردستانن، خۆتان فرۆشتووە، كەسێكیش خۆی بفرۆشی و ببێتە دار دەست، بێشك هیچ شتێك و بەهایەكی جوانی خۆی نامێنی، گەورەترین كێشە، نازانن خۆتان فرۆشراوی كێن و خۆتان بە كێ‌ فرۆشتووە، خۆتان نەزان و نەفامن و لەدەریای دواكەوتوویدا سەرقاڵی خنكان و لە ناو چوونن.هیچ پێناسە و خوێندنەوەیەكیشتان بۆ خۆتان نییە، بەجۆرێك دەم زەلی و رشانەوە و پیسایی لە دەم و هەناوتان دەر دەچیت، نازانن بۆ كێ دەلورن و بە كێش دەلورن.كارەساتە نەتەوەیەك ئامادە بێت خۆی بەرەو هەلدێر ببات و ببێتە سوارچاكی جاشایەتی لە دژی خۆی، پێموایە هیچ ولاتێك و نەتەوەیەك زوڵمی لە كورد نەكردووە تەنها خۆی زوڵمی لە خۆی كردووە، نازانم نەمانی رێزو خۆشەویستی و شكۆمەندی و گەورەی و میهرابانی نەتەوە و نیشتیمان لەكام سوچی دونیادا هەیە؟ لەكام نەتەوەو ولاتانی جیهان هاتووتە نێو كوردستان؟ یاخود دروستكەری خۆمانەو بۆتە كەڵتوور و فەرهەنگێك تاكو خۆمانی پێ ناشرین و قێزەوەن بكەین
لە دونیادا سیاسەت لەپێناو پێشخستن و پێشكەوتنی ولات و كۆمەلگایە” بۆ خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان و پەرەدان بەجوانییەكانی نیشتیمان” بۆ دروستكردنی ئایندەیەكی جوانترو ئاوەدانترو خۆشگوزەرانترە.رۆژانەش وەك دڕندە برشێنەوەو خۆشی بەپێشكەوتوو بزانی و هیچ رێزو خۆشەویستیەك بۆ بەهاو سەروەرییەكانی نەتەوە و نیشتیمان و ژیان نەهێلیتەوە و پێوایە راستییەكان تەنها لەلای خۆیەتی و جاشایەتی و خۆفرۆشی و خیانەتكاری خۆی پێ‌ گەورەیی و سەربڵندییە، هەرزەكاری و نەزانینی سیاسەتكردنی بەلاوە راست و نەتدروستە، كرودایەتی و شۆرشگێری و نەتەوە و نیشتیمان ویستەكانیشی بەلاوە پێچەوانەیە، خودایە دەبێ‌ ئەمانە لەكوێ‌ پەروەردەكرابن؟ بەبیرو هزری كام خائین و خۆفرۆش لە دژی كوردستان جۆشكرابن و پێدەچێت ئەوا نەخۆشییەكی كوشندەی بۆ ماوەیی یانیش خۆگرتنێكی بۆ ماوەیی و سلسلییەییە كە دەبێ‌ بۆ هەتا هەتایە بە بەرۆكی ئەم گەل و نیشتیمانەوە بمێنێتەوە ..

  • دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببینی ….

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.