بۆ ” پارتیی” ،،، عێراق تەنها گۆڕەپانی جەنگی بەرگریکردن لە مافەكانی خەڵکی کوردستانە ..


رێیوار حەمەلاو شوانی

بۆ ” پارتیی” ،،، عێراق تەنها گۆڕەپانی جەنگی بەرگریکردن لە مافەكانی خەڵکی کوردستانە ..
رێیوار حەمەلاو شوانی
لەمێژووە بۆ ئێستا دیاردەی خۆفرۆشی هەر هەبووە بەڵام تەنانەت جاشە خۆ فرۆشەکانیش وەک ئەم خۆفرۆشانەی ئێستا بێ جاوڕوو بێ دووڕوو بێحورمەت نەبوون.ئەگەر چاوێك بە مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستاندا بخشێنینەوە دەبینین تاکە پارتە کە تاوەکو ئیستا لەسەنگەری داکۆکیکردن لە مافە رەواکانی گەلی کورد و پاراستنی هەیمەنە و پێگەی کوردستان بە سەنگینی ماوەتەوە و، سازشی لەسەر مافەکانی خەلکی کوردستان نەکردوە، لە دوای روخانی رژیمی بەعس و بنیادناوەی عیراقی نوێ و پێك هێنانی حکومەتی تەوافقی لەو عیراقە نوێیەدا، پارتی دیموکراتی کوردستان بە رابەرایەتی سەرۆك مەسعود بارزانی سەنگەری بەدەست هێنان و پاراستنی مافە رەواکانی خەلکی کوردستانیان بەهێز کرد و دواییش بونە شورای پاراستنی ئەو مافانە، لە کاتێکدا لایەنی دیکە هەبون هێندەی لەخەمی عێراق و بەدەستهێنانی پۆست و پلەدابون لە بەغدا نیو هێندە لە خەمی بەدەست هێنان و پاراستنی دەستکەوت و مافەکانی خەلکی کوردستاندا نەبون .
بۆیە گرنگە پێش ئەوەی حكومەت لە عێراق پێكبێت ، گرنتی مافی دەستوورییەكان بكرێت و بەم شێوەی بریاردانی دادگای فیدراڵی و بە سیاسیكردنی ماف و شایستەكانی گەلی كورد ، كشانەوە لە پرۆسەی سیاسی عێراق باشترە تا بەشداریكردن ، چونكە ئێمەی كورد جیا لە هەندێك كەس و لایەنی دیكە كە خۆیان و نیشتیمانەكەیان بۆ پۆست و بەرژوەندی شەخسی حیزبی دەفرۆشن و مامەڵەی دەكەن ، بە پێچەوانەوەشەوە ، رێرەوانی بارزانی و پارتی و شوێنکەوتوانی خۆی بەجۆرێک پەروەردە کردوە و دەکات کە هەرگیز سازش لەسەر بیروباوەڕەکانیان ناکەن، ماف و ئازادییەکان و ناسنامەی نەتەوەیی و عیززەت و کەرامەتی نەتەوەیی و پیرۆزی بست بە بستی خاکی کوردستان ئەو بنەما چەسپاوانەن کە پارتییەکان لە پێناویدا دەژین و لە پێناویدا خەباتی دورودرێژیان کردووە و دەیکەن و لە پێناویشیدا دەمرن .
ئەوەی لە رابردوو و ئێستای ئەو حیزب ولایەنانە و خۆرادەستكردنیان دەبینرێت ئەوەیە كە لەلایەن کوتلە و لایەنە شێعەکانەوە کڕدران و بەپارە و بەرتیل، کرانە دوژمنی سەرسەختی ماف و داواکارییەکانی خەڵکی کوردستان و وایان لێ کرا کە لە عەرەب عەرەبتر و لە شیعە شیعەتر بن، ئەم فیلتەرە و ئەم مەرجە لای پارتییەکان لە سەرووی مەرجەکانی دیکەی دیاریکردنی کاندیدەکان بووە، چونکە لەماوەی ساڵانی رابردوودا ئازاری خیانەتی یەک لەدوای یەکی ئەو لایەن و بە پەرلەمانتارەكانیشانەوە و هەندێک کەسایەتی و لایەنیشمان بینی کە چ خەنجەرێکی ژەهراوییان لە پشت و سنگ و دڵی ئیرادەی کورد دا لە بەغدا و سەنگەری بەرگریی کوردیان بریندار و لاواز کرد .
پارتییەکان خاوەنی ڕابەرێکی نەتەوەیی گەورەی وەک سەرۆک مەسعود بارزانین؛ بوونی ئەم رابەرە نەتەوەییە هێزێکی رۆحی و مەعنەویی زۆر ئەدات بە پارتییەکان، ئەمەش وای کردووە کە پارتییەکان بەسەروماڵ پابەندیی رەهایان هەبێت بە رێنمایی و داواکارییەکانی سەرۆک و رێباز و ئەو بنەمایانەی کە سەرۆک دایڕشتوون بۆیان و واجبی کردووە لەسەریان، لادان لەم بنەماو رێباز و رێنماییانەی سەرۆک و رابەر لای پارتییەکان وەک کوفرێکی گەورە وایە، بۆیە پارتییەکان لەهەر شوێن بن، جێی مەترسی نین نە بۆ خاک فرۆشتن و نەبۆ خۆفرۆشی و نەبۆ سازشکردن، چونکە ئەوە سزای قورسی مەعنەوی و رۆحی و مەبدەئی و دواتریش سزای حیزبیی لەسەرە و هەر پارتییەک ئەوە بکات بەر نەفرەت دەکەوێت. ئەم هۆکارانە وا دەکات کە پێویست دەکات خەڵک دەنگ بە کاندیدەکانی پارتی بدات و خۆی لە مەترسیی سەر ماف و داخوازیەکانی لە بەغدا بێخەم بکات و ئەو خەمە بخاتە ئەستۆی..
بەغدا گۆڕەپانی جەنگی بەرگریکردن لە ماف و داخوازییەکانی خەڵکی کوردستانە ئەم جەنگەش پێویستی بە جەنگاوەری خاوەن بیروباوەڕی نەگۆڕ و خۆنەچەمێن و خۆنەفرۆشە بۆ پارە و بەرتیلی دوژمنانی کورد ..ئەوانەی لەخەمی بەهێزبوونی پێگەی کورددان و لەخەمی پاراستنی ماف و دەسکەوتەکانی خەڵکی کوردستاندان، هەروەها پارتییەکان سەنگەر چۆڵ نەکەن و ژێربەژێر نەیانفرۆشن و بازرگانی بە مافەکانیانەوە نەکەن .

  • دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببینی …..

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.