ئەم جارەش پارتی گرەوی خۆی بردەوە

بارزان خدر جاف

🔸سیاسەتی دوربینانەو حەڪیمانەی جەنابی سەرۆك بارزانی و پارتی دیموڪراتی ڪوردستان، وایڪرد ڪە ئەم جارەش پارتی گرەوی خۆی بباتەوە دڵنیاشم، درەنگ پێئەڪەنێ ڪە پێڪەنی زۆریش پێئەڪەنێ، ڪە دەنگی ئەگات بە نەیار و دوژمنانی ڪورد، ڪە ناتوان گوێ لە دەنگ و سەداڪەی بگرن،
🔹دەوترێت بەفر یەك جار ببارێت، هەرچی زیان بەخش و پەتای بڵاو و نەخۆشی هەیە ئەیڪوژێت، وە سودێڪی ئێجگار باشیشی هەم بۆ خاك، هەمیش بۆ زیندەوەر هەیە بەگشتی، ڪەواتە پارتیش یەك جار بڕیاری دروست بدات ڪۆمەڵێ سودی ئەبێ چونڪە ئەزانێ چۆن تیر بهاوێژێت، وەلێ بڕیارێڪی دروستیش بەرهەمی باشی دەبێت، بۆیە گومانتان نەبێ ئەوەی لەم ماوە ڪورتەدا پارتی دیموڪراتی ڪودستان ئەنجامیدا، ئەزانێ چی چاندوە و ئەشزانێ بەرهەمەڪەی چیە، تاڪو بیدروێتەوە چونڪە بڕیاری دروستری داوە، ڪە بەدڵنیایەوە سودی زیاتر بووە لە زیان، هەڵبەت دەستڪەوتیشی زیاتربوو، چونڪە لە قاموسی ساسەتڪردندا بنەمایەك هەیە تاڪو بەبەهێزی بمێنیتەوەو بەهێزتریش بی، ئەبێ بزانی چۆن سیاسەت ئەڪەی ڪە چەڪێڪی بەهێزی هونەریشە ئەویش
(بدەیە و وەرگرەیە)وەئەبێ بشزانی چیان پێئەدەی و، لەبەرامبەردا، چش وەرئەگری، ئەما ئەمە گرینگە ڪە بەدڵنیایشەوە یاریە سیاسیەڪەی ئەم جارەی پارتی دەستڪەوتی باشی مسۆگەر ڪردوە،
بۆیە ئەوانەی پێیان وابوو ڪاندیدەڪەی پارتیمان دەبێتە سەرۆڪڪۆمار، بەدڵنیاییەوە له سیاسەتی عێڕاق و تایبەتیتریش ڪوردستان، باش حاڵی نەبونە، بۆیە ئەوەی پارتی ئەم جارەش ڪردی یاریەك بوو ڪە دەتوانین ناوی بنێین یاریەڪی یەڪسان بەتامی بردنەوە، بگرە چەند گۆڵ و خاڵێڪیش لە پێشتر لەڕابردوو، یاریەڪە زیانێڪی ڪاتی هەبوو بەڵام سودێڪی درێژ مەودای هەیه ڪە ئەمەش سحری سیاسەتەڪەیە، ڪە پارتی پەیڕەوی ڪرد و زۆرێڪیش لێی بێئاگابوون، جادوی ئەم سحرە،
🔸 جارێڪیان ڪادرێك لە ئەندامێڪی مەڪتەبی سیاسی پارتی پرسیبوو، ڪە بۆچی پارتی ئەو بڕیارەی داوا سەبارەت بە وەرگرتنی پۆستی فڵان شوێن؟ لەوەڵامدا بێئاگای خۆی نیشاندابوو!،بۆیە هەر بڕیارێك پارتی ئەیدات نەك ئەو ئەندامە بەڵڪو لەوانەیە سەروی ئەویشەوە ئاگادارنەبێ، چونڪە بڕیاری گونجاو، بڕیاڕی زۆرینەی گەڕەك نیە بەڵڪو ڪەمینەیەڪی بەئەزمون و شارەزاو ژیری گەرەڪە ڪە بتوانێ و بزانێ چۆن یاریەڪە لەبەرژەوەندی خۆی و دژی خاوەن یاریگا یەڪلائەڪاتەوە.

  • دکاری هەموو بابەتێن خۆ لێرە بینی ….

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.