(بریارا دادگای فیدرالی حیراق بریارەکا سیاسی بو نەک یاسایی)


ئەو بریارەی کە دژی بەربژێری پارتی بۆ سەرۆک کۆماری عیراق بەرێز (ھشیار زێباری) دەرچوو بریارەکا یاسایی نەبوو؟
لەبەر ئەوەی لە دەستوری عیراقی کە بەرزترین یاسایا. ١-دەربارەی مەرجەکانی سەرۆک کۆمار لە برگەی (٤ )بەندی (٦٨) ھاتوە ئەوەی دەبێتە سەرۆک کۆمار پێویستە نەھاتبیتە سزادان بە تاوانێکی( غیر محکوم بجریمە مخلە بالشرف). بەرێزان ( محکوم) واتا کەی بە تاوانبارێک دەلێن مەحکوم لەو کاتەی کا دادگا ھەمو رێکارە یاسایەکانی گرتبێتە بەر و بریاری کۆتای دەرکردبێت لەسەر ئەو کەسەی کە تاوانبار کراوە. واتا پێویستە پێش ئەوەی دادگای فیدرال ئەو بریارە بەپێی ئەو مەرجە لەسەر بەربژێری سەرۆک کۆمار جێبەجێ بکەت؟ پیویستبو ھەموو رێکاری دادگای کردنی تەواو کردبێت کە لە (قانون اێول المحاکمات الجزائیە العراقیە ) دیاریکراون واتا دەبوایە داواکە لێکولینەوەی سەرەتای دواتر لێکۆلینەوەی کۆتای دواتر بریاردان لە دادگای تایبەت مەند دەرچوبێت، ھەرو وەھا دواتر گرتنەبەری رێگای تانەدان دواتر دوای تانە لێدان دادگا جارێکی تر بریاری کۆتای دەربکات، دوای ھەوو ئەو رێکارانە ئەوجا ئەو تۆمەتبارە دەبێت (مەحکوم) واتا سزادراو.
_ واتا تا دادگای فیدرال بتوانێ ئەو بریارە لەسەر بەربژێری پارتی دەرکردبا پێویست بو (بریاری کۆتای دادگای لەبەر دەستی با ) ئەوکات ئەو بریاری دەرکردبا. بەلام ھیچ بریارێکی کۆتای لەسەر تاوانبارکردنی بەربژێری پارتی. نەبو وە ئەو بریارە دوورە لە یاسا چونکە بە رێکارە یاسایەکان دەرباز نەبوە.
٢_ ھەر وەھا لە دستوری عیراقی لە بەندی (١٩ ) برگەی (٥) ھاتوە کە (خامسا:- المتھم بریء حتی تپبت ادانتە فی محاکمە قانونیە عادلە، ) ھەمو تاوانبارێک بێ تاوانە تا ئەو کاتەی بە بەلگە و بریاری کۆتای لە دادگا دەردەچێت کە ئەو کەسە تاوانبارە. ھەر وەھا لە یاسای سزادانی عیراقی ژمارە ١١١ سالی ١٩٦٩ ھەمان بابەت ھاتوە. بەندی (١٦) (٢ – یقێد بالحکم النھائی او البات فی ھژا القانون کل حکم اکتسب الدرجە القگعیە بڕن استنفژ جمیع اوجە الگعون القانونیە او انقچت المواعید المقررە للگعن فیە).
لە دادگای فیدرالی ئەوەش نەکراوە وە لەبەردەستیان نیە.
٣- بەرێز ھشیار زێباری نزیکەی( ٦) سالە لە حکومەت نەماوە ئەگەر یاسایی بوایە لەبەر چی تا ئێستا دادگا ئەو بریارەی دەرنەدەکرد؟
_ بریارەکە بە زەختێکی لایەنێکی دەرکی دراوە ھەر وەھا دەبێت لەبیری نەکەین زۆربەی ئەو دادوەرانەی لە دادگای بالای عیراقن سەر بە بالی ئیرانن بۆیە بریارەکە بە کۆی گشتی نەدراوە بەلکو بە زۆرینە بوە وە تا ئەم دادوەرانە لەو دادگای کار بکەن ھەمو بریارەکانیان لە بەرژەوەندی بالی ئیران دەبێت.
_ ئایە چارەسەری یاسای چیە بەداخەوە لەبەر ئەوە بریارەکانی دادگای فیدرالی بریاری کۆتاین واتا نابێت تانە لە بەریارەکانی بدرێت…
ئەوەی لە دەست پارتی ماوە بە ھاوشێوەی ئەندام پەرلەمانانی یێکەتی داوایێک لەسەر بەرێز (بەرھم سالح) بەرزبکەنەوە بە ھندێک بەلگە کە دەسھەلاتی خراپ بەکارھیناوە وە چونکە نەبێ دوودلی دەسھەلاتی خراپ بەکاھێناوە. بەلام ئەگەر پارتی خۆی نەھێنێتە ئاستی ئەوان یان ئەو کارەی ئەوان ئەنجامیان داوە پارتی پێی خراپ بێت یان وەکو خۆمان دەلێین پێی شەرم شەرمی بەخۆی بێت یان دۆخەکا خراپتر نەکات وەک چۆن بەرھم سالح و پەرلەمانتارانی یێکەتی کردیان. ئەوە بۆ سەرکردایەتی وسیاسەتی پارتی دەگرێتەوە…


یاساناس

  • دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببینی ….

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.