فشارەکانی رووسیا و بڕیارەکانی دادگای فیدڕالی عیراقی سەرچاوەی یەک ئەجندان
نەوزاد محەمەد
فشارەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، زیاتر رەهەندی ئابوری و ووزە یان لە پشتەوەیە و بە تایبەت بەرهەمهێنانی غاز ، کە لەوانەیە ئەگەر ئۆکرانیا بو بە ئەندامی ناتۆ کێشە بۆ رووسیا دروست بکات لە بابەتی هەناردەی بەرەو رۆژئاوا.
پیلانەکانی میلیشیانی بەرەی مقاومە بە رێگای دادگای فیداڕالی عیراقی لە دژی هەرێمی کوردستان و بە تایبەت پرسی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان، لە بەرژەوەندی ئێران دایە، ئەگەر هات و هەرێمی کوردستان توانی بەرە بە بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت و غاز بدات ، ئەوە هەرێمی کوردستان دەبێتە رکابەرێکی لەهێزی ئێران و بە دیدی خۆیانەوە کێشە بۆ ئابوری ئێران دروست دەکات.
روون و ئاشکرایە کە رووسیا و ئێران ستراتیجیەتی هاوبەشیان هەیە لە ناوچەکە لە رەوی ئابوری و ئاسایشی نەتەوەیی و پشتیوانی رووسیا بۆ ئێران.
هەروەها پەیوەندی بە ململانیێ لایەنەکان هەیە لە ناوچەکە و بە تایبەت لە سوریا و عیراق، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەرامبەر بە رووسیا و ئێران کە هەر بەرەیەک ئەجندا و ستراتیجیەتی تایبەتی خۆی هەیە، سیاسەتێکە لە دژی بەرەی عەرەبی و رێکەوتنی ئیبراهیم و هەروەها مەترسی لە هەنگاوەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ خۆ نزیک کردنەوە لە وڵاتانی عەرەبی کە لە بەرژەوەندی ئێران دا نیە.
بۆیە بەم دوو هەنگاوە هاو دەمەی رووسیا و ئێران سەرچاوەی یەک ئەجندان، دەیانەوێ لە بابەتی ووزە و بەرهەم هێنانی نەوت و غاز پێگەی خۆیان بپارێزن و رێکە نەدەن هیچ لایەنێک لەو روویەوە گەشە بکات، کە ئێستا ئۆکرانیا و هەرێمی کوردستان لە لایەن رووسیا و ئێران وەکو هەرەشە و کۆسب دەبیندرێن لە بەردەم بەرژەوەندییە ئابوریەکانیان.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.