بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق

کارۆخ سید ڕزگار

کەئێستاکە بەپێی زانیارێمکانمان حوکمەتی عێراقی ڕاسپێدراوە کەوا هەڕەشەی توند لەکڕیارانی نەوت و غازی هەرێم بکات بۆئەوەی کەوا بکشێنەوە لەو عەقدانەی کە لەگەڵ حکومەتی هەرێم کردویانە

بەڵام بە بۆچوونی ئێمە کە لەگەڵ هەندێ دوستی کورد لەسەر خەتین بەبێ ناو هێنانی هیچ دەوڵەتێک ئەوان کڕیاری سەرەکی نەوتی هەرێمی کوردستان دەبن وە پشت لەگەلی کورد و قەوارەکەی ناکەن

ئەگەر چی حوکمەتی هەرێم بەشێوەیەکی گەنەدەڵ ئیدارەی مەلەفی نەوت و غازی هەرێمی داوە بەڵام ئومێد دەکەین ئەوکارەی حکومەتی عێراقی بەتەواوەتی شکست بێنێت داوا لەوڵاتانی دۆستی دۆسیەی گەلەکەمان دەکەین لەم قۆناغەدا پشت لەم گەلە خێر لەخۆ نەدیوە نەکەن

هەروەکو بەبیر هێنانەوەیەک هەر حوکمەتی عێراقی بوو لەساڵانی 80کان ئەنفالی کوردی کرد وەهەر لەو ساڵانەدا کیمیابارانو ئەنفالی بەرزانیەکان دیارترینان بوو وە ئەم حکومەتەش میرادگری هەمان فکرو ئایدلۆژیای حکومەتی پێشوترە هەر بۆنموونە جولاندی هێز لەدژی هێزەکانی پێشمەرگەو قەوارەی هەرێمی کوردستان لە16ئۆکتۆبەر دا دیارترینان بوو ئەم بانگەوازە بۆ حزبە کوردێ کان بەدەرەجەیەک وە بۆ ئەمریکاو هاو پەیمانەکانی دەکەم


سەرپەرشیتاری حزبی کڵپەی نیشتمانی کوردستان

  • دەتوانی لێرە هەموو بابەتێن خۆ ببینی لێرە …

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.