هندەک زانیاری لسەر رۆژا ڤەگوهاستنا بووکێ
بووک: کچێک کە ژیانی هاوبەشی پێکهێنابێ، له‌و ڕۆژه‌ڕا که ده‌ست به سازکردنی ده‌کرێ بۆ چوونه ماڵه هاوژینەکەی پاشانیش تا ماوه‌یه‌ک.
بەشێک لە بیروباوەڕ و دابونەریتەکان لە بابەت «بووک»:
- بووک ده‌بێ لە ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا بگوێزرێته‌وه چونکه ئه‌و عهولادهی ئه‌گه شه‌وی جومعه وه زگی دایکی دەکه‌وێ به چاک ده‌رده‌چێ.
- وه‌ختی بووک گوێستنه‌وه، ئه‌گه به‌فر یا باران ببارێ، ئه‌وه دیاره بووک به‌کچی بنکڕی زۆر خواردووه.
- ژێرپیاڵەیەک دەخەنە بەر پێی بووک ئەگەر بۆی بشکێ بەبەخت دەبێ.
- بۆ ئه‌وه‌ی خێروبه‌ره‌که‌تی ماڵه بووک ده‌گه‌ڵ بووک نه‌ڕوا، پێشئه‌وه‌ی بووک سوار بێ و بڕوا، ماڵه بابی ده‌ستی ده‌گرن و سێ ده‌ورانی بە ده‌وری ته‌ندووردا ده‌سووڕێنن.
- بووک دەبێ چەند ئاوێنە لەگەڵ خۆی ببا هەتا لە ڕێگا تووشی هەر چۆم و ئاوێک بوو دەنکێک لە ئاوێنەکان بخاتە ئاوەکە.
- پێشئه‌وه‌ی بووک له ماڵه بابی بێته ده‌رێ و سوار بێ، شایه‌ر ئه‌و گۆرانیه‌ی ده‌گوت: دایکی بووکێ ده‌کورکێنێ/ مهشکهڕهقهی ده‌خووسێنێ/ نایه‌ته ده‌ر نایه‌ته ده‌ر، بووک یاغییه و نایه‌ته ده‌ر/ ئه‌سپی بووکێ، ئه‌سپی شێیه/ نایه‌ته ده‌ر نایه‌ته ده‌ر/ بووک مه‌ترسه زاوان پێیه/ نایه‌ته ده‌ر نایه‌ته ده‌ر/ ئه‌سپی بووکێ شێ نێ؛ بۆزه/ نایه‌ته ده‌ر نایه‌ته ده‌ر/ بووک مه‌ترسه، زاوا قۆزه/ نایه‌ته ده‌ر نایه‌ته ده‌ر/ له به‌ر ده‌رکێ وڵات ئاڵۆزه/ نایه‌ته ده‌ر نایه‌ته ده‌ر.
- دایکی بووکێ سێ کڵۆی قه‌ند ده‌داتێ، بووکیش یه‌کیان له ژوورێ فڕێ ده‌دا، یه‌کیان له زار ده‌رکه‌ی و ئه‌وی دیشیان له ماڵهزاوا. ده‌ڵێن به‌وه‌ی بووک له‌کن زاوا و که‌سوکاری شیرن ده‌بێ.
*«گیابه‌ند»یان له‌به‌ر پێی بووکێ بڵاو ده‌کرده‌وه هه‌تا پێوقهدهمی خێر بێ.
سەرچاوە: پایانیانی، فەرهەنگی زارەکیی موکریان، بەرگی۲، ژێرنێرتکی «بووک».
ب وێنە ….
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.