ڕۆژی جیهانی ئافرەتان 8 ئادارێ

لازمە شێخ یوسف

هەشتی ئاداری هەموو ساڵێک دانراوە بە ڕۆژی ئافرەتان لە جیهان هەموو ئافرەتان لە جیهاندا ئاهەنگ دەگێڕن هەکە بە شێوازی خۆی بە جەژنی تایبەت بەخۆی دایدەنێ ۰هەروەها بەدەستکەوتێکی مێژوویی خۆی ئەژمار دەکات ۰
لەهەموو بوارەکاندا تەنانەت بواری دارایی و سیاسی و کۆمەڵایەتی تەنانەت ڕۆشنبیریش ۰
بۆیە ناتوانین ئاهەنگ بگێڕین بەم بۆنەیەوە بەتەواوەتی کەهەمیشە ئافرەتی ئێزدی بێ بەشە لە سادەترین مافی مرۆڤایەتی ۰
بەتایبەتی لەژێر بەزەیی ڕەشماڵ لە کەمپەکانی نێو نیشتمانەکەیدا دەژی ۰
ئافرەتانی ئێزدی خەون و خەیاڵێکی گەورەیان هەیە ئەمانەش هەموو هیوای ڕەوڕەوەی پێشکەوتن و گەشانەوەیەتی بەرەو ڕاستە ڕێگای بۆ دروستکردنی کۆمەڵگایەک دوور لە گرژی یەکسانی و دادوەری و یەگرتنەوە لەخۆ بگرێ ۰
بەو هۆیەی ئافرەتانی ئێزدی تووشی ناشرینترین شێوازی سووکایەتی پێکردن بوون لە شاری شەنگالی دێرین لە ئەنجامی ستەم و زۆرداری بەسەریاندا سەپاند لەژێر دەسەڵاتی ڕێکخراوی داعشی دڕندە و تیرۆرستەوە چەوسێنرانەوە و بەناشرینترین شێوازی دوور لەمرۆڤایەتی و چاکە دەرهەقیان بەکارهێنا هەموو ئەمانە سنوور بەزێن بوون ۰
پێویستە لەسەر ئێمە دەنگمان ڕێک بخەینەوە بیخەینە پاڵ دەنگی ئافرەتانی ئێزدی بۆ وەرگرتنی تەواوی مافەکانیان لە هەموو لایەنە پەیوەندی دارەکان ٫ هەروەها داوای دەکەین لە هەموو خاوەن ویژدانێکی زیندوو کارکردن بە ڕاستی لە پێناو ئازادکردنی ئافرەتانی ئێزدی بەهەموو شێوازێک ۰

ڕێز و سڵاو ئاراستەی ئافرەتانی ئێزی دەکەین
سڵاو و دڵسۆزی ئاراستەی تێکۆشەرانی ئافرەتانی کورد دەکەین
ڕێز و سڵاو ئاراستەی ئافرەتانی عێراق دەکەین
ڕێز و سڵاو ئاراستەی ئافرەتانی هەموو جیهان دەکەین ۰۰۰۰۰

هەموو ساڵێک هەزاران هەزارجار بەخۆشی هەر ئەو ژیانە و دەمێنێ و ئاوەدانکردنەوەی نیشتمانە
سڵاوێکی بۆن خۆش لە هەموو ئافرەتێکی خۆبەختکەر کە فێری کردووین و شەونخوونی کێشاوە و جوانترین گوڵی خۆی پێشکەش بە نیشتمان کردووە ۰

لازمة الشيخ يوسف
٨ أذار ٢٠٢٢
وەرگێڕ لە زمانی عەرەبیەوە بۆ زمانی کوردی
ئازاد نصرت ميرزا

  • دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببینی ….

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.