هەڵەبجە برینە ساڕێژ نەبوەکە
ئەسرین عاسی شوانی
یادی مەرگەساتی هەڵەبجە دەکەینەوە یادێکی تاڵ و بە سوێ یادێک کە هێشتا برینەکان ساڕێژ نەبونەو لە جیاتی بزربونی جێ نێزەکان کەچی ئازاری برین قەتماغەو کێمی کردوەو بەردەوام کێم دەکات بە بێ هەتوان، سەیر لەوەدایە ڕۆژێک کراوەتە یادو بیرەوەری تاڵ بۆ هەڵەبجەو تەنها ئەو ڕۆژە بۆنی خەردەل و سیانید دەکەین باقی ڕۆژو مانگ و ساڵ لە خەوێک دەچوێنین کە هیچ ڕوی نەدابێت، لەوە دەچێت کیمیا باران نەکرابێتین و چەکی قەدەغەکراومان لە دژ بەکار نەهێنرابێت، لەوە دەچێت ئەنفال نەکرابێتین و لە بیابانی عەرعەر زیندەبەچاڵ نەکرابێتین ، ئەو هەموو کارەساتانەمان تەنها لە بۆنەکان دا بیر دێتەوە و ڕۆژێک تەنها ڕۆژێک زوڕنای بۆ دەژەنین، بۆیە هەڵەبجەو ئەنفال و …..هتد. ئەو برینانەن کە هەرگیز ساڕێژ نابن بگرە لە جێی ئەوەی چاکببنەوە بۆنی کێم قەتماغەی برینە کەڵەکەبوەکان کەڵەک ترو کەڵەک تر دەبن بۆیە منیش وەک تاکێکی ئەم هەرێمە ئەمڕۆ لە یادی هەڵەبجە سەری ڕێز بۆ قوربانیەکان دادەنوێنم.
- دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببینی ……
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.