چیایەكی سەركەش كە دەیان داگیركەر و ناحەزی لێهەڵدێراوە
رێبوار حەمەلاو شوانی
خاكفرۆشی و كوده‌تای نێو خۆیی و سووتاندنی باره‌گای پارتی و مووشه‌كبارانكردنی كوردستان و پرسی سه‌رۆككۆمار بە یەك ئاڕاستە دژی كورد و كوردستان ، هه‌موو ئه‌و بابەتانە له كات و ساتی خۆیدا مانا و واتایه‌كی هه‌یه بۆ لێدان و ئه‌گه‌ر پێیان كرابایهت سڕینه‌وه و نه‌هێشتنی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك گه‌وره‌ترین له به‌رده‌م نه‌یارانی كورد و مافه‌ره‌واكانی ..
خاكفرۆشی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بوو تا له‌لایه‌ك كورد وه‌ك خیانه‌تكار و لاواز پیشانی ڕای گشتی ناوچه‌كه و نێوه ده‌وڵه‌تی بدرێت له كاتێكدا گه‌لی كورد سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی له جه‌نگی تیرور و ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست هێنا بوو .
كوده‌تای نێوخۆیی و دروستكردنی گرژی له سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نكی دیكه به دروشمی رووخاندن و لاوازكردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و له هه‌مانكاتیشدا تیرۆری فیكری و گهجاندن و به‌مه‌به‌ستی سرینه‌وه‌ی هه‌ستی نیشتیمانپه‌وه‌ری و كوردپهوهریی بوو له‌كاتێكدا خودی ئه‌و لایه‌نانه به‌شداری حكوومه‌ت بوون و هه‌ندێكیشان خۆیان به ئۆپۆزسیۆن ده‌زانی به‌ڵام هه‌ڵوێسته‌كانیان له پێناو چاكسازی و به‌هێزكردنی پێگه‌ی كوردستان نه‌بوو به‌ڵكو شێواندنی راستیه‌كان و لێدانی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمانی وڵاتانی هه‌رێمی و به‌غدا..
سێیه‌م هێرش و په‌ڵاماردانی پارتی دیموكراتی كوردستان له ماوه‌ی سی ساڵی رابردوو و چ له سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و چ له سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ئاماژه‌یه‌كی روون و ئاشكرایه بۆ ئه‌وه‌ی كه دوژمنان و نه‌یارانی گه‌لی كورد و مافه‌ره‌واكانی به گه‌وره‌ترین ترس و مه‌ترسی له به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی نه‌خشه و به‌رنامه‌كانیان ده‌یبینن چونكه ستراتیژی نه‌گۆڕیی پارتی و سه‌رۆك بارزانیی و سازش نه‌كردنی له سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كان وایانكردووه هه‌رده‌م له نێو سێره و تیری ژه‌هراویی ناحه‌زان بێت
چواره‌م رووداو وپیلانگێرییهكانی 2014 و 2017 هه‌ر له به‌كارهێنانی دڕنده‌ترین رێكخراویی تیرۆریستی جیهانی و په‌ڵاماردانی هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان به پله‌ی یه‌كه‌م و ئینجا شكستیان له سه‌ر ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆیی سه‌رۆك مسعود بارزانیی و دواتر رووداوه‌كانی دوای سه‌ركه‌وتنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و خیانه‌ت و گه‌له‌كۆمه‌كی نێوه‌ده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان و به‌كارهێنانی هه‌زاران چه‌كدار و میلیشا و پاسدار و چه‌ك و تانكی پێشكه‌وتوو دژ به هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت كه ئامانجی سه‌ره‌كی پارتی و بارزانی كۆتایی هێنان به قه‌واره‌ی یاسایی و ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان بوو و ئینجا هه‌م دیسان شكست خواردنیان له سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه ئاماژه‌یه‌كی روون بۆ ئه‌و پیلانگێریانهنن.
پێنجه‌م ههوڵهبهردهوامهكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و بێ نیازی له عێراقێك كه كارتی و مووچه و ئابووری له دژی لاوازكردنی پێگه‌ی هه‌رێم له پێناو پێشكه‌وتنه‌كانی به‌كارهێنا له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو و ئینجا فرۆشتنی نه‌وت و غاز وه‌ك مافێكی ده‌ستووری له پێناو به‌ده‌ستهێنانی شایسته داراییه‌كان له‌لایه‌ك و لایه‌كی دیكه‌ش ئه‌و رێژه بوودجه‌یه بۆ ئاوه‌دانی كوردستان ده‌سه‌ڵاتدانی شۆڤێنی و مه‌زهه‌بی دیكتاتۆری دژه كورده‌كانی له به‌غدا و تاران زیاتر گوشاره‌كان له ڕێگه‌ی مووشه‌كبارانكردن و په‌ڵاماری درۆن دژ به گه‌ل و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان چڕتر كردۆته‌وه تا كوردستان و پارتی له گه‌شه‌سه‌ندن و زیاتر به‌هێزبوون بوه‌ستێنن ..
شه‌شه‌م پرسی سه‌رۆككۆمار مافێكی ره‌وای گه‌لی كورده كه پێشتر رێككه‌وتنی له سه‌ر كراوه هه‌ڵبه‌ته ئه‌و پۆسته جگه له ره‌مزی بوونی به‌ڵام توانایی زۆریشی هه‌یه تا له كاته هه‌ستیاره‌كاندا پارێزگاری له‌ده‌ستوور و هه‌موو ئه‌و پێشلێكارییانهبگرێت كه دژ به قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت به‌ڵام له‌ماوه‌ی چوار خولی رابردوو كه ئه‌و پۆسته له ده‌ستی یه‌كێتی دا بووه نه‌ك هه‌ر بچووكترین هه‌ڵوێستی نه‌بووه به‌ڵكو له بینیمان له كاتی رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتوبه‌ر و پهڵاڕماردانی هه‌رێمی كوردستان و پێشتر له باره‌ی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور و ئینجا ماف و شایسته‌داراییه‌كان هه‌رێمی كوردستان بچووكترین كاردانه‌وه‌یان نه‌بوو ئه‌وه‌ش وایكرد كه سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كوردستان بیر له جێكرهوهیهكی دیكه بكاته‌وه هه‌ر چه‌نده له ساڵی 2018 یه‌كێتی به پاڵپشتی وڵاتانی هه‌رێمی و لایه‌نه دژه كورده‌كان له به‌غدا ئه‌و پۆستیان داگیركرد به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان پارتی دیموكراتی كوردستان له پێناو به‌دیهێنانی مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كورد نایهه‌وێت چیتر كات به فیرۆ بدات و ده‌یهه‌وێت سه‌رۆككۆمار و پۆسته‌كانی دیكه له به‌غدا وه‌ك كارتێكی به‌هێز بۆ جێبه‌جێكردن وبه‌ده‌ستهێنانی مافه‌ره‌وا ده‌ستوورییه‌كانی به‌ده‌ست بهێنێته‌وه و بۆیه به‌شێكی زۆری ئه‌و به‌ربه‌ست دروستكردنانه و دژایه‌تی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئه‌وه راستییه ده‌گه‌ڕێته‌وه تا گه‌لی كورد نه‌توانێت به مافه‌ره‌وا ده‌ستوورییه‌كانی بگات و كێشه‌ی كه‌ركووك و شه‌نگال و مافه‌كانی دیكه‌ی هه‌روه‌ها و له به‌رژوه‌ندی هه‌ندێك لایه‌نی ده‌ره‌كی و ئیقلیمی بهههڵواستراویی بمێنێته‌وه “
هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ و دوژمنكاریانه‌ی نه‌یارانی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی بۆ ئه‌وه‌یه كه پارتی و كوردستان له گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتن و گه‌یشتن به مافه‌كانی بوه‌ستێنن كه مێژوو سهڵمادوێتی ئه‌و قوتابخانه و چیا سه‌ركێشه زۆرێك له داگیركه‌ران و دوژمنان هه‌ڵدێراوه و ئاسه‌واریشیان نه‌ماوه باشتر ناحه‌زانی كورد وكوردستان كه‌مێك به مێژووی رابردوودا بچنه‌وه .
- دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببینی …
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.