پارتی و قۆناغی بڕیار دان
نەوزاد محەمەد
دوای هێرشە موشەکیەکانی ئەم دواییەی رژێمی ئێرانی بۆ سەر هەولێری پایتەخی هەرێمی کوردستان، کە هۆکارەکان دەکەڕێنەوە بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەی پەرلەمانی عیراق و ئەنجامەکانی.
بێ گومان ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بە دڵی ئێران و دارودەستەکەی لە عیراق نەبوون، چونکە ئەوان بە هۆی دۆڕاندنیان لە دەرەوەی بازنەی دەستهەڵات دەبن، بەمەش بەرژەوەندی و هەژمونی ئێران دەکەوێتە مەترسیەوە، بە تایبەت دوای پێکهێنانی کوتلەی زۆرینە لە پارتی و سەدر و سونە.
بۆیە ئێران بە رێگای هێرشیومووشەکی بۆ سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان مەسجێکی هەرەشە ئامێزی ئاراستەی پارتی کرد و حکومەتی هەرێم کرد و مەرامەکانی روون و ئاشکرا بوون.
دیار بوو کە ئەم هێرشە سەبارەت بە پارتی و لەم قۆناغەدا، بەزاندنی هێڵی سوورە لە لایەن ئێرانەوە، بۆیە بە فەرمی داوای لکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی کرد سەبارەت بەم هێرشە و ئیدیعا بێ بنەماکانی ئێران.
هەر بۆیە پارتی لە یەک کات و سات دا، بە دوو ئاراستەی جیاواز، کۆتا مەسجەکانی ئاراستەی وڵاتانی ناوچەکە و جیهان کرد.
لە لایەک جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرێز مەسرور بارزانی و بە داوەتنامەیەکی فەرمی حکومەتی ئیمارات بەشداری لە لوتکەی حکومەتەکانی جیهان کرد و ئەنجامدانی چەندین دیدار و کوبونەوە و بەشداری لە چەندین پانێل، ئەنجام ئیمزا کردنی رێکەوتنێکی لێک تێگەیشتنی مێژوویی لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ئیمارات.
هەر لە هەمان کاتدا و لە دوای هێرشە نا ڕەواکەی گروپە تێکدەرەکانی بەرەی مقاوەمە لە بەغدا بۆ سەر بارەگای لقی ٥ی پارتی، پارتی بڕیاری دا باڕەگاکە تەخت بکات و تەواوی چالاکیە سیاسیەکانی لە بەغدا ڕابگرێت.
ئەم هەردوو هەنگاوە، مەسجێکی بە هێزی پارتی دیموکراتی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بوون، کە ئاراستەی وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بە گشتی کرا،
ناوەڕۆکی مەسجەکە لە لایەک دەڵێت، ئیتر ” سەبری ئەیوب ” مان تەواو، ئێمە چیتر ئامادەنین تحملی ئەوە بکەین کە لە ناو جەرگەی دەستهەڵاتی حکومەتی فیدڕاڵی دا بکرێینە ئامانج و لە لایەن چەند گروپێکی لادەر و تێکدەر هێرش بکرێت سەر بارەگاکانمان و حکومەت دەستەوەستان بێت و توانای پارێزگاری کردنی نەبێت، ئەگەر حکومەت توانای پارێگاری کردن و سزا دانی لادەرانی نەبێت، ئیتر ئێمە باڕەگاکانمان دادەخەین و تەواوی چالاکی سیاسیەکانمان ڕادەگرین، ئەمەش لە رووی سیاسیەوە پەک خستنی حکومەت و پرۆسەی سیاسی لێدەکەوێتەوە.
لە لایەکی ترەوە، بەشداری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئیمزا کردنی رێکەوتن و چەند لێدوانێکی کە نەخشە ڕێگای هەرێمی کوردستان لە قۆناغی ۆاهاتوو دیار دەکەن، بە عیراق و وڵاتانی ناوچەکە و جیهان دەڵێت، ئەگەر لە عیراق نەتوانین ڕۆڵی خۆمان ببینین و بە پێی دستور بەشداری پڕۆسەی سیاسی ببین و مافەکانمان پارێزراو بن، ئەوە ئێمە بژاردەی ترمان لەبەر دەستە و دەتوانین ئاراستەمان بگۆڕین و رێگە لە پێشمان کراوەیە کە وەکو هەرێمی کوردستان ببینە سەنتەرێکی بەهێزی ووزە لە جیهاندا، ئەمەشیان خۆی لە خۆیدا داڕمانی ئابوری هەندێک لایەنی لێدەکەوێتەوە.
ئەم ستراتیجیەتە، هەنگاوێکی بەهێز و جدی یە، پارتی دیموکراتی کوردستان چیتر مجامەلەی سیاسی و دیبلوماسی ناکت و بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد ناکاتە قوربانی لە پێناو پاراستنی هاوسەنگی سیاسی و سەقامگیری لە عیراقێکی فاشیل دا، کە بەردەوامیش خیانەت لە پارتی کراوە.
ئێستا تۆپەکە کەوتۆتە گۆڕەپانی حکومەتی عیراق و ئێران، هیچ دەرفەتێکی تری لێک تێگەیشتن نیە لەوەی کە پارتی کردویەتی بە ئەمری واقع.
یان دوور کەوتنەوەی دەستی دەرەکی لە کاروباری عیراق دا و گەڕانەوەی سەقامگیری سیاسی و دان پێدان بە تەواوی مافە یاسایی و دستوریەکانی هەرێمی کوردستان، یان بژاردەی دووەم ئامادەیە و ئاراستەی ستراتیجیەتی هەرێمی کوردستان بە گشتی گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
- دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببینی …
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.